ئیبراهیم قادری

لانە و لانم کە و ئەی وەی لەرزانە

بە دەنگی: ئیبراهیم قادری
شێوەزار: سۆرانی
64
بۆچی لە من تۆراوە سوورەگوڵەی باغی ساوە
دەبەر ئەو چاوەی دەمرم هاوار لەسەر یەکی داناوە
پێم کوت بۆ تەنیا ماچێک ئێستا شەقڵی کوڵمەی نەشکاوە
وەرە لانە و لانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆم من مەجبووری تۆ نیم بەخودای هەواڵەی کوێستانم کە
خۆم من مەجبووری تۆ بووم وەڵا هەواڵەی لوقمانم کە

مەلان بێننە سەرینێ فەقێیان بێننە پێینێ
بە دەنگێکی ئێگجار خۆش بگێڕن گەرمەشینێ
ئەو دەردەی داوتە بە من بەخودای کافر حاڵم نەبینێ
جا بڕۆم بۆ ڕێگای مەڕی جوانێ بۆ ڕێگای مەڕدۆشینێ
وەرە لانە و لانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆم من مەجبووری تۆ نیم جوانێ و هەواڵەی کوێستانم کە
خۆم من مەجبووری تۆ نیم وەی وەی هەواڵەی لوقمانم کە

ئەی هاوار وە جەرگم دیسان وە جەرگم
ئەی وەی وە جەرگم هۆ برا وە جەرگم
دوێشەو تیرێکی داوە لە جەرگم
ئەو تیرەی لێی دام ئاکامی مەرگم
ئەی وەی لەرزانە خاڵدار لەرزانە
لەرزانەکانی ئەی لەرزم لێ دێنێ
قەسدییە بە جارێ ئەی ڕیشەم دەربێنێ
ئەو گوڵەی هەڵدەگرم ئەی دەچمە گەرمێنێ

ئەی بە بازرگانی دەچمە ئەی شنۆیە
بە بازرگانی وەی دەچمە شنۆیە
کراسی بۆ دێنم لە گوڵەهێرۆیە
خودا دەیزانێ دڵ ڕەنجەڕۆیە
ئەی وەی لەرزانە خاڵدار لەرزانە
لەرزانەکانی ئەی هەر لە تۆ جوانە
موبارەکت بێ شامی/شاڵی و قەڵوانە*؟

ئەی بیکە بۆ خاتر دوو برای منداڵت
بیکە بۆ خاتر ئەی دوو برای منداڵت
بێبەشم مەکە لە وردەخاڵت
دنیای داپۆشی نووری جەماڵت
ئەی وەی لەرزانە خاڵدار لەرزانە
لەرزانەکانی ئەی لەرزم لێ دێنێ
قەسدییە بە چاوی ڕیشەم دەربێنێ

ئەرێ هەر کوڕێ نەیکا شەوگەڕ ماڵەوماڵ
عەمری با بڕوا بە سۆزەی شەماڵ
باوەشێنی بکا بە بەرگەی دەسماڵ
ئەرێ وەی لەرزانە وە برا لەرزانە
ئەو گوڵەی هەڵدەگرم دەیبەم بۆ بانە
دەڵێن لە بانە شەدە هەرزانە
شەدەش قابیلی باڵابەرزانە

ئەی چوار کەس لە دنیا نەگەین بە مراد
چوار کەس لە دنیا نەگەین بە مراد
لەیلێ بۆ مەجنوون ئەی شیرین بۆ فەرهاد
ئەرێ وەی لەرزانە وە برا لەرزانە
ئەو گوڵەی هەڵدەگرم دەیبەم بۆ بانە
دەڵێن لە بانە شەدە هەرزانە
شەدەش قابیلی ئەی باڵابەرزانە

ئەی بە خۆت مەنازە و مەڵێ من جوانم
ئەگەر تۆ گوڵ بی بۆخۆم ڕیحانم
لە کێ تۆراوی ئەی قەزات لە گیانم
ئەی وەی لەرزانە...

*؟= ئەو بەشەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵي" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس