تاهیر خەلیلی

کە مردم

بە دەنگی: تاهیر خەلیلی
شێوەزار: سۆرانی
42
کە مردم شین و گریانت بە من چی؟
لەسەر تەرمم لەخۆدانت بە من چی؟

کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم
ڕنینی ڕوومەتی جوانت بە من چی؟

بهێڵە سەر وە کێلی گەردنت کەم
ئەگینا سەر لە کێل دانت بە من چی؟

بە زیندوویی بە بالۆرەم نەدوێنی
کە مردم خەتمی قورعانت بە من چی؟

کە ڕێبوارت نەگرتە سێبەری خۆت
سەفای بەردەرک و هەیوانت بە من چی؟
هۆنراوە: عەلی ئیسماعیلزادە (ڕێبوار)