هاتەوە و با بێتەوە ناسکێ لە حەمامەوە
دەم وە پێکەنین و دەست وە سەتڵ و جامەوە
وەرن جێگای بۆ داخەن دەبا خەو بیباتەوە
ئەرێ نە خودا دەمکوژێ چاوجوان نە بۆخۆم دەمرم
ئەرێ نە خودا دەمکوژێ جوانێ گیان نە بۆخۆم دەمرم
وەرە چونکێ غەریبم هاوار کەس ناگرێ قەدرم
ئەرێ چونکێ غەریبم جوانێ گیان کەس ناگرێ قەدرم
هاتەوە و با بێتەوە با بێتەوە با بێتەوە ناسکێ لە ناو باغەوە
دەم وە پێکەنین و دەست وە گوڵەباغەوە
زووکەن جێگای بۆ داخەن بەشکەم خەو بیباتەوە
ئەرێ دەترسم بمرم هاوار بە چلەی زستانێ
ئەرێ دەترسم بمرم جوانێ گیان لە کرماشانێ
ئەرێ قەل و داڵ بمخوا هاوار کەس پێ نەزانێ
ئەرێ قەل و داڵ بمخوا خڕخڕ کەس پێ نەزانێ
هاتەوە و با بێتەوە با بێتەوە گوڵ بێتەوە ناسکێ لە ناو باغەوە
دەم وە پێکەنین و باوش بە منداڵەوە
وەرن جێگای بۆ داخەن ناسکێ خەو دەیباتەوە
ئەرێ هەی داد هەی بێداد ئەی وەی هەی ئاوەدانی
ئەرێ هەی داد و بێداد دەی بڵێ وەی ئاوەدانی
ئەرێ قەبرم هەڵکەنن سووک بڕۆن لە ڕێگای کانی
دەڵێم بەشکەم یارم بێ جوانێ پێمدا بڕوانی
هاتەوە و با بێتەوە گوڵ بێتەوە دەی بێتەوە ناسکێ لە ناو باغەوە
دەم وە پێکەنین و باوش بە منداڵەوە
وەرن جێگای بۆ داخەن ناسکێ خەو دەیباتەوە