حەسەن زیرەک

هەلام هەلام هەلامە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
24
پێم مەگرە پەڵپ و بیانوو
خۆشە قسەی کەیبانوو
لە دەر و ژوور دڵت خۆش بێ
لێت ڕازی بێ کەیبانوو
هەلام هەلام هەلامە شیرین دەچتە هەلامە
وەرە لەو دەسڕەی دەستت دە وەرە کفنم تەمامە*؟

ئەرێ بازی یانە شمقاڕی کۆتری لە سیلەی جاڕی
با لەسەر تۆ بمکوژن وەک کابرای لە بازاڕی
هەلام هەلام هەلامە شیرین دەچتە هەلامە
وەرە لەو دەسڕەی دەستت دە وەرە کفنم تەمامە

ئەرێ گولەت پێی کردم بوختان
بۆ تۆ دڵ بوو سەرگەردان ماڵی گولەت بێ وێران
دەڵێم دەستم دەستۆ کە کورتێ گیان هەموو شەوان
هەلام هەلام هەلامە شیرین دەچتە هەلامە
وەرە لەو دەسڕەی دەستت دە وەرە کفنم تەمامە

ئەرێ نە درۆیە و نە بوختانە
بەو خودایەی بێ مەکانە
دوژمن ماڵی وێرانە
ئاوری لە من بەرداوە ژنی گولەی مێردانە
دە وەرە دە وەرە با جووت بین تا سبەینێ ئەو دەمانە
هەلام هەلام هەلامە شیرین دەچتە هەلامە
وەرە لەو دەسڕەی دەستت دە وەرە کفنم تەمامە

ئەرێ هەی ماڵێ بابم کاڵێ کەزیەت بەندی ڕەشماڵێ
سێ گەز بە گەزی کوردی باسکم لەو گەردنت هاڵێ
پێم عەیب و پێم ئیرادە لەبۆت بکەم [ماڵە و] ماڵێ
هەلام هەلام هەلامە شیرین دەچتە هەلامە
وەرە لەو دەسڕەی دەستت بمرم کفنم تەمامە
دە وەرە کفنم تەمامە

ئەرێ هەی ڕەندی ماڵم ڕەندی
سینگت کارخانەی قەندی
بەینەڵڵا ڕەند و مەندی
شەوێ گیانە تووشی بووم گرتم زۆر بە دڵبەندی*؟
پێم گوت*؟ گولە لێیداوی لەسەر چیم لێ دڵمەندی
وەرە وەرە با جووت بین سینگت کارخانەی قەندی
هەلام هەلام هەلامە شیرین دەچتە هەلامە
مەڕۆ لەو دەسڕەی دەستت بمرم کفنم تەمامە
بۆ تۆ نەماوم ئامە

*؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس