ماڵت وێران بێ شەوە بۆچ منت نەبردەوە
عاشقی چاوی توورانم برۆی پێوەستن پێکەوە
با لەسەر تۆ بمکوژن وەکوو سەدر و پێشەوا
لە بۆکان لە دارم دەن وەک شێربەگی یەک شەوە
تووران یانە بمکوژە و یانە ڕەگەڵم کەوە
هەم نارنجە و هەم بێیە ماڵیان لەسەر خڕێیە
دۆستی گەورەم توورانە و چاوی ڕاستم خەجێیە
بەر دەرکی ماڵە تووران پۆستی گوێچکەدەرێیە
بە دەرکێیدا ڕابردم دایکی بەرۆکی گرتم
خوشکی پەڵپی لێ گرتم
تووران گڕووی لێ گرتم
بۆ کراسی دایدڕە مردم
هەم نارنجە و هەم بێیە ماڵیان لەسەر خڕێیە
دۆستی گەورەم توورانە و چاوی ڕاستم خەجێیە
بەر دەرکی ماڵە *؟ پۆستی گوێچکەدەرێیە
بەژنی شووش و یەک *؟
جوانە دەڵێی قامیشە
شیرینە وێنەی کیشمیشە
ماڵ لە سارووقامیشە
تووران گڕووی لێ گرتووم
کراسی فەرموو دانیشە
لەبۆ توورانی دەکڕم
کراسی فەرموو دانیشە
هەم نارنجە و هەم لیمۆ
برادەر گیان بە مەرگی تۆ
هەرکەس/بەس*؟ تۆی نەدامێ
وەباڵی منی بە ئەستۆی بۆ
سابڵاغ کووچە بە کووچە بۆکان مووچە بە مووچە
هەمووی بە قوربانی بێ تاکو دۆڵی قوڕووچە
نازانم کامیان ماچ کەم لەو بێوەژن و لەو کچە
هەم نارنجە و هەم بێیە ماڵیان وەی لەسەر خڕێیە
نەماوم بۆ تووران گیان دۆستی بچکۆڵەم خەجێیە
بەر دەرکی ماڵە تووران مەراغە و جادەڕێیە
دەسماڵ حەریری دووبەر مێردت کرد خاکم وەسەر
ئەگەر حەز دەکەی نەمرم کچێ بمشێلە ڕەش ئەسمەر
لە دوای باڵای تۆیە گیان لە سابڵاغ بووم دەربەدەر
هەم نارنجە و هەم بێیە ماڵیان وەی لەسەر خڕێیە
دۆستی گەورەم توورانە و چاوی ڕاستم خەجێیە
بەر دەرکی ماڵە تووران پۆستی گوێچکەدەرێیە
*؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس