حەسەن زیرەک

هەی نایە نایە سەدای چاوکاڵان نایە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
32
قەدباریکی چاهەڵۆ بۆ تۆ من بووم ڕەنجەڕۆ
قدباریک و چاوهەڵۆ من بۆ تۆ بووم ڕەنجەڕۆ
توخدا لە کنم دانیشە سەعات و نیوێک مەڕۆ
*؟ لە من کە سەعات و نیوێک مەڕۆ
هەی نایە و نایە و نایە سەدای چاوکاڵان نایە
جووتێ کەوشی لێم دەوێ گرانە و بۆم لە کڕین نایە

دەڵێی بەفری کوێستانی سەد ماشەڵا چەن جوانی
گەوهەرێ/ئێوارێ*؟ دێتۆ لە کانی کوشتمی گۆزەی سەرشانی
پێم گوت ئاوێزانت بم لە شەوڕاوێ دەزانی
هەی نایە و نایە و نایە سەدای چاوکاڵان نایە
جووتێ کەوشی لێم دەوێ گرانە و بۆم لە کڕین نایە

ئەرێ شەوێ دیتم بە خەیاڵ قەدباریکەی مێردمنداڵ
شەوێ دیتم بە خەیاڵ قەد باریکەی مێرمنداڵ
دەڵێم دەستم دەستۆ کە قەدت جوانە بۆ شمشاڵ
باسکم وە ژوور سەری دە مەمکت وێنەی پرتەقاڵ
هەی نایە و نایە و نایە سەدای چاوکاڵان نایە
جووتێ کەوشی لێم دەوێ گرانە و بۆم لە کڕین نایە

پاشدا*؟ دەچمە بیتوێنێ غەوس لە منی نەستێنێ
ئاخ یاری*؟ لێوئاڵم جەرگم خوێن دەدەڵێنێ
لێم مەعلووم نییە بیللا بەوڕۆ و بەسبێ و بەدوێنێ
هەی نایە و نایە و نایە سەدای چاوکاڵان نایە
جووتێ کەوشی لێم دەوێ گرانە و بۆم لە کڕین نایە

دەچمە وڵاتی پشدەری درووست دەکەم خەنجەری
ئەو سەگبابەی پێ دەکوژم چل قەتڵم بێنە سەری
زیادە لەو عەبدی خودا هەر من دەبمە موشتەری
هەی نایە و نایە و نایە سەدای چاوکاڵان نایە
جووتێ کەوشی لێم دەوێ گرانە و بۆم لە کڕین نایە

هەناری دانە دانە هەنگوینی شانە شانە
پرچی دەزگا و دووکانە*؟ بە ملوێنێ هەرزانە
پێم گوت ئاوێزانت بم تا سبەینێ ئەو دەمانە
ڕەبی مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری ئەو قوڕعانە
هەی نایە و نایە و نایە سەدای چاوکاڵان نایە
جووتێ کەوشی لێم دەوێ گرانە و بۆم لە کڕین نایە

*؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس