هاتووم لە لای نەڵێنێ جەرگم خوێن دەدەڵێنێ
غەوس لە منت نەستێنێ *؟
بەژنت *؟
چەن جار خۆم پێ گرتووە سێ قامک کورتی دێنێ
کاروانە هەی کاروانە کاروانەی لێرە و لەوێ
باسکم بۆ بکە بە سەرین با بە جووت خەومان لێ بکەوێ
لە من و لە گولەکەی مێردت کاممانت زۆر خۆش دەوێ
*؟ لەسەرخۆ وەک قەندی کڵۆ کڵۆ
*؟ برینجی عەمبەربۆ
شیرینی بە میسلی گەزۆی
تێیهەڵدە گولەی سەگباب کەنگەر و ماست بە وەختی خۆی
کاروانە هەی کاروانە چۆمی مەجیدخانە
لێوئاڵێم لە بۆکانە
هەی دەڵێم بمدەیە ماچێ بە دزی و بە مەحرەمانە
پەندێکم بەسەر هاتووە ئەی هاوار دەردم گرانە
ئەی لەبەر ئەو ژنە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
سەر کەمە سەر ڕانت گیان پێم دادە بەو دەسماڵە
گەر گولە پرسی کێیە ڕامژێنە بڵێ منداڵە
عرووسم جووم ئەرمەنیم دینم بۆ تۆ بەتاڵە
هەی دەڵێم بمدەیە ماچێ کوشتوومی ئەو چاوکاڵە
کاروانە هەی کاروانە کاروانەی لێرە و لەوێ
باسکتم بۆ بکە بە سەرین بە جووت خەومان لێکەوێ
دەردی ئەمن و تۆ بەجووت لە گولەکەی مێردت کەوێ
لە من و لە گولەکەی سەگباب کاممانت زۆر خۆش دەوێ
چاوت ئەستێرەی شەوێ کوڵمت دەندووکی کەوێ
دە وەرە لێوئاڵ با جووت بین بە کراس چیتی*؟
دە وەرە مەرد و مەردانە دوو ماچم لە تۆ دەوێ
کاروانە هەی کاروانە کاروانەی شاری بانە
سەرنەکەوت لەو کەلیخانە
پێم گوت*؟ دەسم دەستۆ کە لێوئاڵ مەرد و مەردانە
ئاوری لە من بەرداوە لەبەر ئەو دوو مەمکە جوانە*؟
بەو خودایەی بێ مەکانە من غەریبم لێرەکانە
ئاوری لە من بەرداوە لێوئاڵ مەرد و مەردانە
هەی دەڵێم دەستم دەستۆ کە بە دزی و مەحرەمانە
ئەو دەردەی ئەمن دەکوژێ وەی ژنی گولەی مێردانە
ماڵیان لەسەر خڕێیە نێزیک بە خیابانە
کاروانە هەی کاروانە کاروانەی لێرە و لەوێ
باسکتم بۆ بکە بە سەرین بە جووت خەومان لێ بکەوێ
لە من و لە گولەکەی مێردت کاممانت زۆر خۆش دەوێ
*؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس