ناسر ڕەزازی

لە سەر ئارێزەوە ٢

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
367
لە سەر ئارێزەوە با بڕوانم
بۆنەکەی خۆشە ئەگاتە گیانم
قیبلەکەم شاری سنەی سەربەرزم
خاوەنی شۆڕە جوانی تەرزم
قیبلەکەم شاری کزی مل بە کوێن
گۆڕی پیرۆزی شەهیدان لە کوێن
با بچم دەستە گۆڵی لێ دانم
دڵی داماوی لە بەر پێ دانم
گوڵەبارانی گڵی سمکۆ* کەم
گڵەبانانی دڵی پڕسۆ کەم

چەپکە شێعرێکی بڵێم بۆ سمکۆ
تا وەکوو دەردی گران بێتەوە سۆ
هەی لێ هەی لۆ هەی لۆ
کوردستان بمرم بۆ تۆ**

چاوی ڕاستی مە: گیڤارای کوردی
خۆزگەمان پێت کە بە مەردی مردی
قارەمان تاجی سەری شێر پیاوان
ناوی تۆ بووەتە سرودی لاوان
بێ تۆ بێ بابە هەتیوی سەنگەڕ
بێ وریشانەوەیە ئاگری شەڕ
کۆڕە کورسانی بە عەشقی مەیمان
هەموو گیانیان گڕ و سۆزە و پەیمان
لە بن ئەو ئاگرە سکڵی سوورن
مەشخەڵی نووری بەرەو ڕێی دوورن
ژیلەمۆی بێ گڕە پڕ سەودایە
ئاگری سووری لە بن سەردایە
هەی لێ هەی لۆ هەی لۆ
کوردستان بمرم بۆ تۆ

گیان گردی سەیوانی سنە کوچکە ڕەشە
قیبلەگای هەر دەڵێ وا چارەڕەشە
ئازیەتی چارەڕەشی کوچکەڕەشی
یا وەکوو ڕەمزە لە بۆ چارەڕەشی
سوێند بە خوێنی گەش و سووری دڵی تۆ
لە جیای دەست و چەکی ژێر گڵی تۆ
بە هەزاران هەزار دەست و تفەنگ
هەڵ ئەگرسێنینەوە ئاگری جەنگ
تا ئەگەینە ئەوی ڕۆژی واڵا
شەنگە باڵا بشەکێنن ئاڵا
هۆنراوە: موسلیح شێخولئیسلامی (ڕێبوار)
*= "سمکۆ" نازناوی شەهید ئیسماعیلی شەریفزادەیە.
**= ئەم خشتەیە لە هۆنراوەی شاعیردا بە شێوەی "دەبا بڵێین کوردستان گیانبازین بۆ تۆ" هاتووە.