
کۆچ
وتی ڕۆڵە
مادام سووری لەسەر سەفەر
بڕۆ کۆچ کە
بە هیوای خۆشبەختیت برۆ
کە دەڕۆی
ڕۆژی ڕۆیین و وێناکردنی ئازاری لەدایکبوون و
فرمێسکەکانی دایکیشت
کە ڕوخساری سەرینەکەی دەشووشت لەبیر بێ
لە دوای ماوەیەکی دوور و درێژ
کاتێک بە بڕەپارەیەک یان زیاتر دەگەڕێیتەوە
نەڵێی ئەوەی هێناومە بایی قەترە ئەشکێک نییە و
نەڕۆی بە دوای دایکێکدا کە چەشنی مۆم تووایەوە گۆڕستانەکان بگەڕێی
رۆڵە خاک نامووسە ڕۆڵە!
خاک دایکە!
تۆش هەموومان بەجێ دێڵی!
من و خاک و نیشتیمان!
برۆ کۆچ کە!
ئومێدەوارم خۆشبەخت بیت