نامۆ شەرەفی

ئاوێنە

بە دەنگی: نامۆ شەرەفی
شێوەزار: سۆرانی
254
حەیفە کوێستان بەو سەرە بەرزانەوە هەر تەم نەبێ
ئەو تەمە پیرۆزە سایەیی لەو سەرانە کەم نەبێ
خۆ بە زێڕ نایگۆڕمەوە دەشت و وڵاتی خۆم بەڵام
من سەرم تێدا دەچێ جێگەم ئەگەر حەستەم نەبێ

دوژمنم زۆر جار بە پیلان و دهۆ ڕێی لێ تەنیم
قەت بەڵام من پێم نەوەستا داوی کەس پەرچەم نەبێ
بێ وەفایی تۆ گوڵم وای کرد بەڵێنم دا ئیتر
خەم نەخۆم بۆ وردە خاڵان کەم کەم و دەم دەم نەبێ

شەو بە یادی تۆ ئەگەر ئەژنۆ دەگرمە باوەشم
کێ هەیە فرمێسکی بۆ من هەڵوەرێنێ شەم نەبێ
سروە خۆی هەڵ ئەگرێ بێشک ئارەقی سەر گەردنی
گەر بە هیوای باوەشێنی زوڵفی خاترجەم نەبێ