
بە ئومێدێ من و تۆ کەی فەڵەک چەرخی ڕەوا لاچێ
لە بەینا خۆفی ئەغیار و لە لێوت من بکەم ماچێ
جا چۆن نەگرێم* نەناڵێنم فرمێسکی چاو نەبارێنم
کە وا ڕۆیی بەجێ هێشتم دەزانم حەتمەن نامێنم
لەبەر تەئسیری دوو لێوت بسووتێت و لەپڕ بەڵکوو
برینی جەرگی پڕخوێنم لەگەڵ ئەو مەرهەمە داچێ
جا چۆن نەگرێم نەناڵێنم فرمێسکی چاو نەبارێنم
جا چۆن نەگرێم نەناڵێنم فرمێسک و خوێن نەبارێنم
کە وا ڕۆیی بەجێ هێشتم دەزانم حەتمەن نامێنم
کە وا ڕۆیی بەجێ هێشتم حەتمەن دەزانم نامێنم
کە چی عومرێکی پڕئێشە ئەسیری بەندی ئەم دەردەم
بەڵام چی چارە کەم قوربان لە دڵ نێژراوە دەرناچێ
بەڵام چی چارە کەم کەژاڵ لە دڵ نێژراوە دەرناچێ
جا چۆن نەگرێم نەناڵێنم فرمێسکی چاو نەبارێنم
کە وا ڕۆیی بەجێ هێشتم دەزانم حەتمەن نامێنم
دەسا هەر کەس کە حەز ناکا من و تۆ دەس لە گەردن بین
فەلەک تیری لە جەرگی دا لەقی میحنەت بە سکیا چێ
جا چۆن نەگرێم نەناڵێنم فرمێسک و خوێن نەبارێنم
کە وا ڕۆیی یاری جوانم دەزانم حەتمەن نامێنم