ناسر ڕەزازی

چییە ئەی گوڵ

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
240
چییە ئەی گوڵ کە ڕەنگت ئێستە سوورە
چ وەختی شادی و عەیش و سروورە
پەڕت بۆ ئاڵ و ڕەنگینە* بەهاران
دوڕئەفشانن لە قەترەی ئاوی باران

مەگەر حیسست نییە تاکوو بزانی
لە خاکی کێ ڕواوی بۆیە جوانی
ئەتۆ نایزانی* بۆ چی ئاڵ و سووری
لە بەزما مایەیی کەیف و سرووری

کە وا بوو ئێستە ئەی گوڵ تۆ بزانە
کە سەوزیی تۆ* لە خاکی دڵبەرانە
لەسەر خاکێ بنی ڕیشەت ڕوواوە
بە جەرگی عاشقانا داخی ناوە
هۆنراوە: ئەحمەد موختار جاف
*= ئەو وشانە لە هۆنراوەی شاعیردا بە شێوەی "ڕەنگینن"، "نازانی" و "سەوزبوونت" هاتووە.