
کاڵەی شەمامەبەندی هەی خوری کۆستە و کەرێزێ
کیژێ سەبرێکم لێ گرە هەڵت دەگرم پاییزێ
دەبارێ هەی دەبارێ دەبارێ بەفر و باران
تاو لە کوڵمانی نادا هەی لەبەر سێبەری گواران
شەدەی بەستووە بریانی دەسرۆکەی کرد خێڵەکی
ناوێرم نێوی بێنم هەی لەبەر زمانی خەڵکی
سابڵاغم بە دەم فرۆشت بۆ گوڵ و گوارە و مێخەکی
دەبارێ هەی دەبارێ دەبارێ کڕێوەی دەکا
لەسەر سینگی کەژاڵێ خاڵە و بانگی خاڵ دەکا
کە تۆ ڕەحمت نەماوە دڵ دەسووتێ وەک قاوە
کافر بێ دین و ئیمان بۆ ئەمنت وا داناوە
چەن ساڵە یاری خۆم بووی بۆچی نەتکرد ماڵاوا
دەبارێ هەی دەبارێ دەبارێ کڕێوەی دەکا
لەسەر سینگی کەژاڵێ خاڵە و بانگی خاڵ دەکا