ناسر ڕەزازی

مەقامی ماچی شیرین

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
236
گیانە بە منداڵی لە لێوی ئاڵی تۆم ئەستاندووە ماچێ
بە پیریش لەزەتی ئەو ماچە شیرینەم ئازیز لەبیر ناچێ

ئەرێ گیانە دیدەم هاوار هاوار هاوار هاوار ئاخ
دەکا گیرۆدەتر پیرانی دڵتەڕ ئەو کچە کوردەی
بچێتە مەکتەب و بسکی بە مۆدەی تازە هەڵپاچێ

خەم و دەردی زەمانە پیری کردم وشک و بێ زەوقم
کە ئینسان* وشک و بێ زەوق* بوو لە ناو خەڵکی دەبێ لاچێ

لە گۆشەی بێکەسیدا ئێستە وا دڵتەنگ و خەمبارم
نییە باکم ئەگەر ماڵم بە جارێکی بە قوڕدا چێ

بەشی کوردێکی زانا لەم وڵاتە مەینەت و دەردە
ئەوەی نەتویست بڵێ ڕەببی بە دەردی کوردی زانا چێ

لە ناو بازاڕی ئەوڕۆکەی ئەدەبدا شێعری تۆ هێمن
وەکوو پارەی چرووکە
وەکوو پووڵی چرووکە هیچ ڕەواجێکی نییە، ناچێ
هۆنراوە: هێمن
*= ئەو بەشانە لە هۆنراوەی شاعیردا بە شێوەی "شاعیر" و "شۆر" هاتوون.