نەجمەدین غوڵامی

دووی ڕێبەندان

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
259
بیرەوەریی دووی ڕێبەندان
دەمخاتە سەر بەستە و بەندان
ڕێبەندانی ڕێنوێنە
لە داگیرکەر سەرشێوێنە
دەری هاویشت تۆوی دژی
ڕەنجبەر بژی بژی بژی

دوژمنی کورد جێ پێی لێژە
با بگێڕین گەڕەلاوێژە
شایی نەدار و هەژارە
ئەوجار هەژار خۆی سەردارە
دەری هاویشت تۆوی دژی
ڕەنجبەر بژی بژی بژی

هۆ هۆ جووتێر چەوساوەی خەمان
خاڵە! ڕێبواری خەیاڵت نیشتەجێ بوو
خەمان نەمان
بە ئارەقی بەرز و تەرزی ناو چاوانی کرێکاریت*
چناری هیوا با شین بێ
لە کۆزی ڕووی دەردەداریت

مەڵبەند بەهاری تێزاوە
قازیی مەزن هەر وەک کاوە
هێزی کۆمەڵی لە پشتە
هەودای خاوی هیوا گشتە
دەری هاویشت تۆوی دژی
ڕەنجبەر بژی بژی بژی

پاش چەند ساڵ لە نوور دووریمان
هەڵبوو چرای جمهووریمان
دەری هاویشت تۆوی دژی
ڕەنجبەر بژی بژی بژی
هۆنراوە: سوارە ئیلخانیزادە
*= ئەم بەشە لە هۆنراوەی شاعیردا بە شێوەی "بە ئارەقی نێو چاوانی بەرز و تەرزی کرێکارانت" هاتووە.