
دەخیلم ئەی بای سوبح و ئێواران
ئەگەیتە گوڵشەن سەیرانگەی یاران
بڵێ بۆت ئەگرین دیدەخوماران
ڕەشپۆشە وێنەی تەعزیەداران
سەرئاشی دەوران دڵ ئاشەوانە
خول ئەخوا لە دەست چەرخی زەمانە
ئاخ بۆ گوڵشەنی جوانی کوردستان
چۆڵە وەک شوێنێ کرا بێت تاڵان
تۆ بەهێزی نامری مردن لە ئاستا کۆیلەیە
چونکە گیانی تۆ دروشمە بانگەوازە ڕێگەیە
تۆ چیای دەنگدانەوەی دەنگی کپی چەوسانەوەی
بوومەلەرزەی ڕاپەڕینی سەردەمی بووژانەوەی
تۆ کەسێکی بۆ مرۆڤی ئەم زەمینە وەک برای
وەک پرۆژەی بۆ هەژاران خەونی داهاتووی چرای
تۆ ئەژیت هەر وەک ئەوانەی بێگومانم نامرن
چونکە کانی* وانەکانت چاوگەیێکی ئاگرن
یە چەنی وەختە گیرۆدەی دەردم
وە زەوقێ دنیا هەناسەسەردم
کاسەی دڵ پڕخوون ڕەنجێ هجرانەن
دیدە پڕ وە ئەشک، زاری و گریانەن
خەیلێ وە نازی یار دیارش نییەن
چون بێوەفایە توخوا بێوەفا بییەن
یان بادەش نە جام ئەی کەمشەرتی وەردەن
یان ڕەنجێ دنیا توخوا بێوەفاش کەردەن
بێوەفاییەکەت دەرناچێ لە دڵ
مەیەر ئەو ڕۆژەی بمنێنە ژێر گڵ
ڕۆژان ئاخکێشان وەی شەوان بێداری
ڕۆژان ئاخکێشان توخوا شەوان بێداری
هەر لای خۆت فێر بووم وەی دەرسی دڵداری
ئیسە کتێوەکەی مەینەتت ئەخوێنم
لە تاوی دووریت هەر فرمێسک ئەڕژێنم
بەشکەم حاڵی بیت کە بۆت سووتاوم
لە دووری تۆیە خوێن دێ لە چاوم