
ڕوو لە ڕووگەی چاوەکەت دادەبەستم نۆێژ دەکەم
شەرتە غەیری تۆ گوڵم هیچ گوڵێکی بۆن نەکەم
من کە دۆڕاندم ژیان دەستەوئەژنۆ دەست بەتاڵ
چۆن بەرەو مەیدانێ بێم کاتێک دامنا لۆ دەکەم
ئاڵ و داری ماڵەکەم عیشق شەیدایی دڵە
دوژمنی دڵ پڕ لە تۆ ئاوەدانە هۆدەکەم
سەد هەزاران کەند و کۆسپ بێتە سەر ڕێگای ئەوین
تازە من چۆن ئاشبەتاڵ ڕەنجی خۆم بێهۆ دەکەم
سوێند بە ڕوخساری گەشت قیبلەی دڵی ئاوەرام
ڕووم لە هەر لا بێ گوڵم، ڕوو لە ڕوگەی تۆ دەکەم
شەو بەیادی بسکی تۆ خەو لە چاوم ناکەوێ
ڕۆژ بە یادی چاوەکەت پەیڕەوی ئاسۆ دەکەم
ڕوو لە ڕووگەی چاوەکەت دادەبەستم نۆێژ دەکەم
شەرتە غەیری تۆ گوڵم هیچ گوڵێکی بۆن نەکەم
من کە دۆڕاندم ژیان دەستەوئەژنۆ دەست بەتاڵ
چۆن بەرەو مەیدانێ بێم کاتێک دامنا لۆ دەکەم
دێتە بیرم ئەو دەمەی یادی چاوی کاڵی تۆ
دادەخۆرپێ ئەو دڵەم ئەشکی چاوان ڕۆ دەکەم
شەو بە یادی نیو نیگات چاو دەگێرم بۆ هیلال
تا دەبینم مانگە شەو یادی دوو ئەبرۆت دەکات
خۆرەتاوان کۆڵمەکەت مانگی یەک شەو و دوو برۆت
عاشقێکم ڕۆژپەرەست حەز بە مانگی نۆ دەکەم
تا لە تۆ دوورم گوڵم کارو پیشەم زاریە
ڕۆژ هەتاکوو شەو لە سەرت شیوەن و ڕۆڕۆ دەکەم
عاشقێکی دڵ پڕم خەم لە ناخمدا ڕوا
تا خەمی تۆم ئاشنا، ڕوو لە شادی بۆ دەکەم
بێ بزەی تۆ قەت نەبوو دڵ بلاوێنێتەوە
تێگەیشتوم تازە من شین و ڕۆ بێهۆ دەکەم