
ئەگەر دایە بە تێکۆشان لە ڕێی ئەو خاکەدا مردم
نەڵێی مەرگی کوڕم تووشی پەژارە و شیوەنی کردم
دەبێ ئەو کاتە سەربەرز بی کە کورد و باوەڕی بەرزی
بە سەربەرزی بە باوەشتا بەرەو ئەم ڕێگەیەی بردم
گۆرانیم بانگەوازە بانگەوازە بۆ یەکبوون
یەکبوون لە دیلی دەرچوون
بۆ چینی لێکبڕاوەم
دەنگبێژێکی چەوساوەم
هاواری کپکراوەم
بەرەی تازەگەیشتووی
چینی قەت لێکبڕاوەم
چینی قەت نەحەساوەم
بەستەم نەغمەی هیوایە
هەڵبەستی غەم هیچکاتێ
لەسەر زارم دەرنایە
بیر و باوەڕ گەشاوەم