ناسر ڕەزازی

جا چۆن نەگریم ٢

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
180
بە ئومێدێ من و تۆ کەی فەڵەک چەرخی ڕەوا لاچێ
لە بەینا خۆفی ئەغیار و لە لێوت من بکەم ماچێ

لەبەر تەئسیری دوو لێوت بسووتێت و لەپڕ بەڵکوو
برینی جەرگی پڕخوێنم لەگەڵ ئەو مەرهەمە داچێ

کە چی عومرێکی پڕئێشە ئەسیری بەندی ئەم دەردەم
بەڵام چی چارە کەم قوربان لە دڵ نێژراوە دەرناچێ
بەڵام چی چارە کەم کەژاڵ لە دڵ نێژراوە دەرناچێ

دەسا هەر کەس کە حەز ناکا من و تۆ دەس لە گەردن بین
فەلەک تیری لە جەرگی دا لەقی میحنەت بە دڵیا چێ
هۆنراوە: مەلا حوسێن قەڵاشێخانی؟