عیشقت بەرەو شێتیم دەبا من ئەوەندە هۆگری تۆم
دووریت خەمە و پێکەوەش بین بڕوا ناکەم بە چاوی خۆم
چاو دەیەوێ ونت نەکەم، دڵ دەیەوێت لێت دانەبڕێم
خۆم دەمەوێت هەناسەت بم، بە ناو ڕۆحتا بڕۆم و بێم
ئەگەر بستێک لە من دوور بی، دڵم لاتە و چاو لە ڕێتم
تا دێیتەوە هێلانەی دڵ دوور لە باڵات ئەڵێی شێتم
من دڵی خۆم دایە دەست تۆ بەنیازیش نیم بمدەیتەوە
بەڵام توخوا بۆ کوێ ڕۆشتی من بێ دڵم، زوو بێیتەوە
هەر بە مەرجێ لەگەڵ تۆ بم گرنگ نییە بژیم بمرم
تۆ بەهاری منیش نێرگز بە تەنها گوڵ بۆ تۆ ئەگرم