مەلا حوسێن عەبدوڵازادە محەمەد ماملێ

ڕێبوار و ڕێبوار

بە دەنگی: مەلا حوسێن عەبدوڵازادە و محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
659
ئەرێ لە سەری ناوە سەیزادە خڕینگە مەنگۆڵە
بە لەفزی شیری جوانێ گیان بانگ دەکات ڕۆڵە
ئەرێ ڕێبوار و ڕێبوار ئازیزم ڕێم لەبەر ناچێ
بۆ جوابت کردم جوانێ گیان بۆ تەنیا ماچێ

ئەرێ بەرقەڵا مەڕۆ سەیزادە پشتقەڵا ڕێتە
من خەمی تۆمە جوانێ گیان تۆ خەمی کێتە؟
خەتای خۆم نییە بە قورعان دڵ ئیشتیای لێتە
ئەرێ ڕێبوار و ڕێبوار ئازیزم ڕێم بەرانبەرە
دوعام لێ مەکە جوانێ گیان مانگی سەفەرە

ئەرێ بمکە شەریکی جوانێ گیان سێو و هەناران
یاخودا خرا بێ جوانێ گیان ماڵە بەدکاران
پێکەوە جووت بین سەیزادە بۆ جاروباران
ئەرێ ڕێبوار و ڕێبوار ئازیزم ڕێم لەبەر ناچێ
ڕێبوار و ڕێبوار ئازیزم ڕێم لەبەر ناچێ
بۆ جوابت کردم جوانێ گیان بۆ تەنیا ماچێ

ئەرێ شەوقی زێڕەکەت جوانێ گیان داویە لە ئەژنۆم
هێزی لاقم نێ بە قورعان بە کوێدا بۆی بڕۆم
ئەرێ ڕێبوار و ڕێبوار ئازیزم ڕێم لەبەر ناچێ
ڕێبوار و ڕێبوار ئازیزم ڕێم لەبەر ناچێ
بۆ جوابت کردم جوانێ گیان بۆ تەنیا ماچێ

ئەرێ هەر کەسێک نەیبێ جوانێ گیان دوو دۆست و یارێ
هەر کەسێک نەیبێ جوانێ گیان دوو دۆست و یارێ
دێمە سڵاوت بە قورعان سبح و ئێوارێ
ئەرێ ڕێبوار و ڕێبوار جوانێ گیان ڕێم بەرانبەرە
ڕێبوار و ڕێبوار جوانێ گیان ڕێم بەرانبەرە
دوعام لێ مەکە جوانێ گیان مانگی سەفەرە