حوسێن عەلی

هەرمێ - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: حوسێن عەلی
شێوەزار: سۆرانی
191
ئەو سەرە سەر بۆچە دایم پڕ لە عەشقی یار نەبێ؟
ئەو دڵە دڵ بۆچە دایم عاجز و غەمبار نەبێ؟
دڵە یاخوا ڕەنجەڕۆ بی سەد کەڕەت کۆست کەوێ
نایەڵی ساتێ بسرەوم هەر ئەڵێی یارم ئەوێ

هەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەی باغی ورمێ
هەرمێ گیانە هەرمێ سینگۆلەی باغی ورمێ
دوو شەمامەی سەر سینگەی ناوێرم دەستیان بەرمێ
خەڵقانم زۆر لێ دیارە و پێم عەیبە و دەکەم شەرمێ
خەڵقانم زۆر لێ دیارە پێم عەیبە دەستیان بەرمێ
لە کەرکووکێ بەڕێ بووم عەسرێ گەیشتمە شەقڵاوە
چاوی مەمکی شووشەی گوڵاوە
بەقوربانی ئەو دایکە بم مەمکی لە زارت ناوە
لووتی دارەی فندقە حەکاک نەقشی لێیداوە
ددان سەدەفی بەحری غەواس دەریهێناوە
زوانی کەلەی شەکرە و بە قاڵب داڕژیاوە
زوان چون کەلەی شەکر بە قاڵب داڕێژیاوە
چاوی عەینی پیاڵەیە و خۆم چایم تێا لێناوە
سینگی قاقەزی سپی خۆم دەسخەتم لێی داوە
سینگەی قاقەزی سپی خۆم دەسخەتم لێی داوە
مەمکی شەمامەی بێستان تازە لە سلەی شاناوە
گەردن کانی حەیاتی خۆم دەمم تێی ناوە
هەزار قومم لێیداوە من تینوویێتیم پێی نەشکاوە
هەزار قومم لێیداوە تینوویێتیم پێی نەشکاوە
دەچم بەلای بەغدایە خەرمانم لەبەر بایە
دەچم بۆ لای بەغدایێ خەرمانم لەبەر بایە
من بۆیە ئەو کچەم خۆش ئەوێ پڕ دەمی مەرحەبایە
ئەی هەرمێ وەی وەی هەرمێ قەزات لە گیانم نەرمێ
دەمت بێنیە و ماچی بکەم پێم بڵێ بۆ دەکەی شەرمێ