
هەی لاوێن لاوێن لاوێن کیژی ڕووسوور و خاوێن
جووتەی چاوت لە ڕاوێن پەیتا پەیتا تیر دەهاوێن
جووتەی چاوت لە ڕاوێن بەس بۆ دڵی من تیر دەهاوێن
لاوێن کیژۆڵەی پاکە لە نێو جواناندا تاکە
سەردەمێ دۆستی چاک بوو ئێستاکە ڕووم تێ ناکا
لە خیابان تووشم دەبێ پێم دەڵێ چۆنی کاکە
نازانێ شێتی وی بووە کاکە ماوەی ساڵێکە
نازانێ عاشقی وی بووە کاکە ماوەی ساڵێکە
لاوێن بەینەڵڵا جوانی خەمڕەوێنێ دەردانی
خۆزگە بۆ تەنیا جارێک شەوێک لێی بی میوانی
یا ئێوارێک میوان بێ کچە کوردی سۆرانی
ئەتۆ مەست ئەویش ساقی بۆت تێ کا بە نیهانی
بەڵام مەزەی تۆ چ بێ هەر ماچێک لە لێوانی
بەڵام مەزەی تۆ چ بێ ماچێکیش لە لێوانی
لە دانیشگای عیشقیدا فێر بوومە عیشق چۆنە
عیشقێ کە عیشقی پاک بێ تەڕ نابێ وەکوو سۆنە
دوو دڵدار یەکیان بوێ قەت مەڵێن عیشقی کۆنە
عارەقی بەر گەردنی چەندە خۆشە ئەو بۆنە
لە سەد میتری بۆنی دێ دەڵێی بۆنی ویتکڵۆنە
گەورکایەتی قوربان هەرچی تایفەی خۆنە
لاوێن تۆ کچە کوردی زۆر جوان و گەردن زەردی
ئەوڕۆکەم هەر لە بیرە هاتی بێ سڵاو ڕابردی
مەجبوور بووم هاتمە ماڵتان ئەو سوئالەم لێ کردی
تۆ جاران یاری من بووی پێم بڵێ کێ وای لێ کردی
ئەگەر ئەجەل نەمکوژێ وێنەی قادری مامەندی
سوێندم خواردووە دەتڕفێنم کابانێ دەوڵەمەندی
گەر بە پاترۆڵ جێت نەبێ دەتڕفێنم بە سەمەندی
لاوێن دەبەم و دەڕۆم سوێندم بە خوداوەندی
چون مەسڵەتێم بۆ دەکا جا مام خدری پاشبەردی
دەک ماڵێ بابم بەدری دەڕۆی لە وێنەی کۆتری
لاوێن دێوانەی تۆمە ماشەڵڵا چەن بێ سەبری
باغی ئەوساڵت کاڵە هەتا کەنگێی ڕادگری
لاوێن دەڵێ ناتوانی من لە ئامێزێ بگری
لاوێن دەبەم و دەڕۆم یەکسەر دەچمە دێبوکری
بۆ خاستگاری بنێرم مام خدر و برایمی قادری
داوداوێت بەقوربان بێ هەتا سەرچاوێ ساوان
چ خەتایێک ڕووی داوە وا تۆراوی بێتاوان
بەینەڵڵا خۆشم دەوێ ناسکێ نازدارێ باوان
سوێسنیایەتی قوربان تەواو جا مڵکی واوان
نەغەدەت لەسەر گێڕم هەتا پۆستی دووئاوان
لاوێن دەبەم و دەڕۆم دەیبەمە هەور و ساوان
دەڵێم مەسڵەتێ دەکەم بۆخۆی دەڵێ بەچاوان
کا برایم کوتی مەسڵەت دەکەم وەڵڵا بەر هەردک چاوان
ئێستاکە گەلێک باشی تۆ وا نەبووی ئەوایل
کۆچ و کۆچبارت لێنێ بڕۆ وەپێچە وەسائیل
ئەو جومعەی بۆ گەشتلێدان بچینە باغی مکائیل
بە تەلەفۆن ڕێگای نییە با بۆی بکڕم مۆبایل
من بوومە فەلەستین و ئەویش بووەتە ئیسرائیل
من نەخۆشی سەر جێم و ئەویش بووەتە ئیزرائیل
ڕەبی بەقوربانت بن خالید و خدر و سمایل
باڵای نەرم و نیانت عەینەن لۆکەی کانیاوە
هەرچی بە خیاڵدا دێ لە تۆدا بەدی کراوە
نەوسنی و تامەزرۆیی واقێکی تێ ڕاماوە
وەکوو ئەم بەیتەی دەچێ مام هەژار بۆی داناوە
دەڵێی مانی نەقاشە کوڕو نەخشی کێشاوە
ئاڵۆز و پەرێشانە پرچی لە ملان هاڵاوە
نەرمە خوناوکەی باران لەسەر سینگی وێساوە
دەڵێی بەفری کوێستانە تازە هەتاو لێیداوە
چەقرووزەی هەڵز و مەندێ مات لە پەنای وێستاوە
پاوانە لە جحێلان کەس دەستی لێ نەداوە
کۆڕی دۆستان بەخێر بێن چی تەشریفیان هێناوە
هەموویان بەخێر دێنم بەخێر بێن سەر ئەو چاوە
کاک مامەی شارستێنی نەناڵێ تا ڕووحی ماوە
قەت کەم و کەسری نەبێ بۆی دەڵێم بەو دوو چاوە
لایەنگری هونەرە تاریخ نیشانی داوە
خۆم بە بەختەوەر زانی چون مامۆستای هێناوە
سەروەرمە برایمی قادری تاریخ نیشانی داوە
یادێک لە هاوڕێکانی ئەوەی کە ئێستا ماوە
ئەوەیکە شەهیدیش بوون گەلێک بەرزن ئەو ناوە
نێوی وانە ون نابێ لە تاریخدا نووسراوە
سڵاو لە گوڵبەهارێ دەستووریان لەسەر داوە
کچی کاکە سولەیمانییە کوێر بم بابی نەماوە
ئەک ئەو چۆمە ویشک بێ سولەیمان لەوێ خنکاوە
فەقەت یادی سولەیمانی دەنێرم ئەو سڵاوە
قادری ڕەسوولی بژی نەناڵێ تا ڕووحی ماوە
ئەوشۆ لەجیات لێکێکی جا دوو لێکی داناوە
کۆڕی موسیقای خۆمان چون ناسراون بەو ناوە
چون خەڵکی ئەو مەنتیقەم نێوەکەم ئاوا ناوە
کۆڕی موسیقای چیا وا ناسراوم بەو ناوە
بەڵێ جا زمزیرانم چەندە خۆشە ئەو ناوە
پەنجەت خۆش بێ پیرانی بۆ وێڵۆنەی لێت داوە
ئۆرگی خاڵە فەرمانی ئەوشۆ فشاری هێناوە
باغڵەمەی مامە زیکۆی بۆ دەڵێی ناتەواوە
ئەمنیش دەڵێم بەخێر بێن چی تەشریفیان هێناوە
لێرە کۆتایی دێنین دەوڵەت زیاد و ماڵاوا