

ئەی داد ئەی بێداد ئازیزەکەم بووم بە تەنێ
یان ماڵم بار کەن ئازیزەکەم یانە بۆم بەنێ
چی بڵێم و چی بکەم بۆچی فوغان بۆچی هەرا بکەم
چی دیی هەیە دنیا تەمەننا لە خودا بکەم
ئەرێ هیچ خۆشیم نەدی خاڵە کەریم لە ڕووی زەمانە
بووم بە نیشانە ئازیزەکەم بۆ تیر و تانە
چی بڵێم و چی بکەم بۆچی فوغان بۆچی هەرا بکەم
چی دیی هەیە دنیا تەمەننا لە خودا بکەم
شەرت بێ های گوڵی کەس نەکەم بە بۆوە
تا گوڵم بۆ دێ نەعمەت گیان ئەرێ لە لایەن تۆوە
شەرتە تا ماوم عاشق ئیخلاس بم
کەعبە کەج نەکەم نەعمەت گیان ئەرێ هەر تۆ شناس بم
شەرتە های لە دوای تۆ بڕۆم نەیێمەوە
وەک فەرهاد لە شۆن کەسم های گوڵم نامەوە/گوڵەندامەوە
لە مەیخانان سەدای شین دێ
دەڵێن نەعمەت پیری موغان ڕۆی
لە باغان ئاه و ناڵین دێ دەڵێن نەعمەت شای بولبولان رۆی
تا کەی های دانیشم بە تاسەتەوە
بۆ نەنێم وە بۆی ئەرێ نەعمەت گیان هەناسەتەوە
شەوان دەخەفم بیرم لە لاتە
ئەرێ گیانە شەوان دەخەفم ئۆخەی نەعمەت گیان بیرم لە لاتە
ڕۆحم ئێشکچی ئۆف دەوری باڵاتە
ئەرێ نە دەردەدارم نە کەسم مەردەن
بۆ ئەوەی ماتم ئەرێ کەسم ئای ئەرێ نەعمەت بار کەردەن
ئەرێ شەوان تا بەیان ئازیزەکەم شین و ڕۆڕۆمە
وەک تینوو بۆ ئاو ئازیزەکەم ئارەزووی تۆمە
چی بڵێم و چی بکەم بۆچی فوغان بۆچی هەرا بکەم
چی بکەم و چی بڵێم بۆچی فوغان بۆچی هەرا بکەم
چی دیی هەیە دنیا تەمەننا لە خودا بکەم
وەی ئەمە بەینێکە ئەی هاوار ئەو لە ماڵ نییە
یار ئەمە بەینێکە نەعمەت گیان خۆ لە ماڵ نییە
ئاو لە ڕۆدخانە ئەی هاوار دڵ قەرار نییە
چەندەم های کێشا جەفا لە پای تۆ
ئاخری بە ویلچەر نەعمەت گیان کردمت ڕەنجەڕۆ
ئەرێ چەند شاران گەڕام چەند خاکەساری
بووم بە شوانەکەی کەسم های ئەرێ هەق نادیاری
ئیتر تەمەننام توخوا بە باڵای کێ بێ
ئەرێ توخوا تەمەننام بە باڵای کێ بێ
بە لای کێ بچم ئۆف بۆنی تۆی لێ بێ
بە لای کێ بچم توخوا نەعمەت گیان بۆنی تۆی لێ بێ
ئازیزەکەی من ئۆف
ئەی هاوار
سزا و ستەمکێش بەختی ڕەشبینم
فەرهادی کۆکەن موغارنشینم
بۆچی لە دەس چوو توخوا دۆستی شیرینم
ئەرێ یاری دێرینم ئاخ
ئەرێ دوو کەو دوو کۆتر ئازیزەکەم گفتوگۆیانە
دوو کەو لە قەفەس ئازیزەکەم گفتوگۆیانە
تەمای مەیلبڕین ئازیزەکەم ئەمن و تۆیانە
چی بکەم و چی بڵێم بۆچی فوغان بۆچی هەرا بکەم
چی دیی هەیە دنیا تەمەننا لە خودا بکەم