
ڕەببی بەخێرێ بەهار، بەهاری پاش زستانێ
کراسێکی کەسکی کرد، لە عێران تا توورانێ
بولبول شەیدای گوڵ بوو، دەستی کرد بە فوغانێ
لە گوڕەی دەشەماڵی و لە ڕێژنەی دەبارانێ
ڕەببی خودا شادمان کەی گیان، ئاخ بە دوو چاوی جوانێ
ڕەببی بەخێرێ بەهار، بەهاری پاش نەورۆزێ
یارێ چاوگەلاوێژێ، دەحوببێدا دەبزۆزێ
دنیام لێ گوڵگوڵی بوو، نەما تەلەسمی تۆزێ
بە جووزەی دەم و ژاری گیان، ڕێشەی جەرگم دەسۆزێ
گوڵان لە دەم ڕووباران، سەف سەف چوونە دەجووڵە
بەعزێک لەوان گوڵان دیم، ڕەنگقرمز و گوڵاڵە
با بێین گوڵان ببینین، هەرچی دڵی مەحزوونە
ئەو دنیایەی بێوەفا، چەند مەحبووب و چەند ڕوونە
گەلی دەردان سەر لێدان، ساتێک ناگرم قەرارێ
شەو و ڕۆژێ ناسەبرم، لەبەر غەمی دەیارێ
دڵێ من چەند مەحزوونە، ئەسرینم دێنە خوارێ
مەگەر بەوەی ساکین بێت گیان، ئاخ بە ڕەنگی دەبەهارێ