
فەسڵی بەهارە کاتی سەیرانە
کەژ و دەشت و دەر ڕازاوە و جوانە
چونکە نەورۆزە جەژنی کوردانە
با ڕەشبەڵەکێک ساز کەین لەو بانە
کاکی زوڕناژەن زوڕناکەو بێرە
برای دەهوڵکوت خێرا کە دێرە
کوڕگەل سا ئێوەش قاو کەنە ناو دێ
هەر کەس یاری خۆی بێرێ و دەس بگرێ
توخوا چۆپیکێش قەزات لە گیان
من بۆ گەڕیانێ ئاخ زۆر پەرێشانم
گەڕیانێکی وا هەست بجووڵێنێ
ڕیزی ڕەشبەڵەک جوان بنەخشێنێ
گشت ئەویندارێ خڕ بکاتەوە
خەمی کۆن و نوێ ئاخ لەبیر باتەوە
ئەوجار چۆپیکێش لا کەرە لاوە
قاو بکە و بێژە گەڕیان تەواوە
با لە دوای گەڕیان گەرمتر کەین شایی
بە نەزمی خۆشی گیان فەتاحپاشایی