عەزیز شاڕۆخ

بەهار وەرە

بە دەنگی: عەزیز شاڕۆخ
شێوەزار: سۆرانی
122
بەهار بەهار بەهار بەهار
وەرە وەرە وەرە وەرە
جوانە چرۆی دار و دەوەن
ڕەنگی شینی جوانی چەمەن
شل و ملە پشتێن شلە
چاو بە کلە بووکی جوانی
بووکی خەیاڵ تاسە و ئاوات
دونیای پڕ لە هەست و جوانی

بەهار بەهار بەهار بەهار
وەرە وەرە وەرە وەرە
هەڵبدە هەوری ڕەشی باران بڕژێنە دڵۆپی باران
بگرمێنە، بڕەنگێنە، بخەمڵێنە دەشت و کێوان
کیژ و کوڕان دەست لە ملان
لێوان بنێنە سەر لێوان

بەهار بەهار بەهار بەهار
وەرە وەرە وەرە وەرە
کۆلکەزێڕینەی پاش باران
سەردەمی کاتی ئێواران
یا شنەبای پاش بارانێ بە ئەسپایی شنە بدە
لاو و کیژان لە شار و دێ وا بۆ هەڵپەڕکێ هان بدە

بەهار بەهار بەهار بەهار
وەرە وەرە وەرە وەرە
خوڕەی دەنگی ئاوهەڵدێرت
سوێسنە و هەڵاڵە و شلێرت
یا دەنگی مەل لە لوتکەی کەل
دەچریکێنن بە کات و هەل
لە بەر دەرگای چادر و ڕەشماڵ
ڕاوەستاون جوانوو و کەژاڵ