
سینەی پڕ ئاهم هەورێ تیا ئەگری
لە چاوانمەوە باران داناکا
عومریش بەفری بە هەتاوێکە
هەر ئەبێ بە شوێن مردنا ڕاکا
کێ بێ پاییزی دڵەی ئاوارەم
بنێتە کۆشی فرمێسکی بەهار
کەشتییەکی وێڵ لە دەریای تووشا
تۆ بڵێی ڕۆژێک بگات بە کەنار
تۆ بڵێی ڕۆژێک بگاتە کەنار
بۆ شادمانی زۆر کورتە تەمەن
بۆ کوێرەوەریی نابڕێتەوە
چۆن گڕ ناگرێ بەفری بەر هەتاو
خۆ دوای چەند ساتێک هەر ئەتوێتەوە
ئای چەندە مەیلم لە گریانێکە
دڵ و جەرگمی تیا بتوێتەوە
تەنیام و تەنیا کەس نییە باوەشی
بۆ ئەم ئازارەی من بگرێتەوە