ناسر ئاغابرا

زیندانی سکەندەر

بە دەنگی: ناسر ئاغابرا
شێوەزار: سۆرانی
110
دڵ لە زیندانی سکەندەر وەڕەزە و چاری نییە
لە هەموو لا تەڵەبی یاری ئەکا یاری نییە
نە بە ئاسۆیە ئومێد و نە بە نەورۆزە گوڵم
ئاسمانی دڵم ئەستێرەیەکی دیاری نییە
دەمی ناسازییەتی و سازی خەمی خۆی ئەژەنێ
یەکە ئوستادە وەلی داخی دڵم تاری نییە
نییە مرواری لە بەحرا کە دڵم وێڵی نەبێ
یەکە غەواسە وەلی ئەو چەمە چ بواری نییە
چ دەکەن مەنعی دڵم گەر لە دەمی مەی دەڕژێ
بییەوێ خۆشی لە سێدارە بدا داری نییە
وەرە ئەی بادی بەهاری بە گوڵەندامێ بڵێ
موژەکەی کاریترە مەرحەمەکەی کاری نییە
بە نەمی بادە دەپشکوێ دڵە بێ ڕەونەقەکەم
خۆ شوکر بادە هەیە هاودەمی مەیخواری نییە
ئەگە یار و ئەگە نایاری لەشت بێوەی بێ
قەدەکەم کورتە برا هێزی منەتباری نییە
شووڵی حەڕاجە کە دەیدا لە سەرم دەستی فەلەک
کەسەر و داخ کە ئەم گەوهەرە کڕیاری نییە
نییە یارێکی بە دڵ هەوری دڵی پێ بڕەوێ
سووڕی ئەم چەرخە دەڵێ دەوری وەفاداری نییە
سەدەیێک ڕێ دەبڕێ ڕەخشی خەیاڵم بە دەمێ
کێ پێی وایە کە ئەو میللەتە شاسواری نییە