ناسر ئاغابرا

قەندیل

بە دەنگی: ناسر ئاغابرا
شێوەزار: سۆرانی
155
قەندیل دەڵێ من سەر بە تەمم، قەندیلم
تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم
زۆر هەوری دەبابەم بە سەرا هەڵدەتەقێ
زۆر تیری نەیاران لە دڵم هەڵدەچەقێ

قەدنیل دەڵێ من سەر بە تەمم، قەندیلم
تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم
زۆر دەکشێ بە سەرما سێبەری داڵاشان
زۆر دەڕژێ بە سەرما پەڵەخوێنی لاشان
زۆر هەوری دەبابەم بە سەرا هەڵدەتەقێ
زۆر تیری نەیاران لە دڵم هەڵدەچەقێ
زۆر شەو بە برینداری لە خەو هەستاوم
هەر بەرزەقەڵای کوردم و ڕاوەستاوم
ئەو جۆگەلەئاوەی کە لە من ڕادەخوشێ
ڕۆڵەی گەلە وەک سوجدە لەبۆی ڕادەکشێ
کاتێ سەری زاماری لە کۆشی خۆمە
شەو تاکوو بەیان بۆ کوڕی خۆم لۆلۆمە
هۆ دوندی کەلی خانی ڕنووپۆشی بەسام
یادم کە لە ژێر هەوری دەبابان حەپەسام
دڵ کەوتووە هێزم نییە بیلاوێنم
سەد ڕۆستەمە کوژراوە لەسەر داوێنم
من باوکم و دڵ پڕ لە خەم و ئاوارە
چوار خێڵی کوڕانی بێبەشم لێ دیارە
نەورۆزی ڕەهایی و هەڕەتی هاتی من
ڕۆڵەم دەوێ بینووسێ بەسەرهاتی من
قەدنیل دەڵێ من سەر بە تەمم، قەندیلم
تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم