خۆشەویستی من!چۆن بەرایی داچاوەکانت وا ببینێ من بە تەنیایی؟خۆ دڵی منکۆتری بن گوێسوانەی چاوەکەی تۆ بوو!نەتئەزانی من بە بێ تۆ،ڕۆحی نەسرەوتم؟وەک گوڵی نێو شۆرەکاتی وەرزی بێ بارانزڕ دەژاکێ، سیس دەبێ، دەمرێ!سەد مخابن!من ئەوینداری هەژار و تۆ لە خۆباییئێستە سەرگەردانوا دەپێوم کوێرەڕێی سەختی ژیانی تووشتوێشە خاڵی، دەسبەتاڵ و قاڵبێکی بێ دڵ و هەستم!ئیتر ئەم تاڵاوە بادەش، ئۆقرە نابەخشێ!من تەژی دەردمنوقمی هاڵاوی خەیاڵمشاعیرێکی شەوگەڕی مەستمڕەنگە نەمناسیتەوە ئەم جارە بمبینیبەفری وەرزی خەمدۆڵی دڵمی کردووە جێگەی ڕنووی ماتەمون بووە سیمای زەمانی لاوەتیمتەنیا تاپۆیەک ماوەتاپۆیەکی نێو مژێکی خۆڵەمێشیی خەم!ڕەنگە چارەنووسی من وا بێ!وەک چلۆن تەنیا لە دایک بوومهەر بە تەنیاش ڕابوێرم ژینتازە ئاخر هەر بە تەنیاییسەر بنێمە باوەشی مەرگ وبایەقوش لە کاولاشی نێو دلی خۆمدابۆم بخوێنێ سوورەتی یاسینخۆشەویستم! کاتێ من مردمقەت مەپرسەچۆن بەبێ تۆ ژینم تێپەڕ کرد!ژین نەبوو، هەر ساتە مەرگێ بوو!