محەمەد ماملێ

دە مەگری مەگری

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
32
ئەرێ خانم ناز ناکا گیانە مات و مەلوولە
خانم ناز ناکا مات و مەلوولە
نە چاوی ڕشتووە نە گۆنای سوورە
ئەرێ وەی دە مەگری مەگری چاوەکەت جوانە
هەرچی تۆ دەگری ماڵم وێرانە

ئەرێ ئەو چاوە جوانە بێ سورمە مەسە
ئەو چاوە جوانە بێ سورمە مەسە
بۆ خوا پێم بڵێ خوێنی چەن کەسە
ئەرێ وەی دە مەگری مەگری چاوەکەت جوانە
هەرچی تۆ دەگری ماڵم وێرانە

ئەرێ نامەم بنێرن ئازیزم بۆ کۆشکی یارم
دەردم گرانە من دەردەدارم
ئەرێ وەی دە مەگری مەگری چاوەکەت دێشێ
هەی دە مەگری مەگری چاوەکەت دێشێ
قەت کەست نەبۆ نازت بکێشێ

ئەرێ وەی دیدەم بەقوربان ئازیزم غەمباری تۆمە
دیدەم بەقوربان ئازیزم غەمباری تۆمە
شەوگار هەر دەگریم جوانێ بێداری تۆمە
شەوگار هەر دەگریم ئازیزم بێداری تۆمە
ئەرێ وەی دە مەگری مەگری چاوەکەت جوانە
هەی دە مەگری مەگری چاوەکەت جوانە
هەرچی تۆ دەگری ماڵم وێرانە