
عاشقی بێ دڵ دەناڵی، مەیلی گریانی هەیە
بێشکە هەورەتریشقە تاوی بارانی هەیە
چاوی من دەم دەم دەڕێژێ ئاوی ساف و خوێنی گەش
دا بڵێن دەریای عومانە دوڕڕ و مەرجانی هەیە
پەرچەمی ڕوو دادەپۆشێ، پێچی زوڵفی پێچەیە
دا بە ڕۆژیش پێی بڵێن شەمعی شەبوستانی هەیە
ئاسمانی حوسنی مەحبووبەم لە ئەبرۆ و زوڵف و ڕوو
دوو هیلال و دوو شەو و دوو ماهی تابانی هەیە
عاشقی بێ دڵ دەناڵی، مەیلی گریانی هەیە
بێشکە هەورەتریشقە تاوی بارانی هەیە
چاوی من دەم دەم دەڕێژێ ئاوی ساف و خوێنی گەش
دا بڵێن دەریای عومانە دوڕڕ و مەرجانی هەیە
لەحزەیێک و لەمحەیێک چاوم بە چاوی ناکەوێ
کێ دەڵێ وەحشی غەزالە مەیلی ئینسانی هەیە!
دڵ موشەببەک بوو لەبەر ئێشانی نیشانی موژەت
حەیفە قوربان! ئاخر ئەم نیشانەیی شانی هەیە
عاشقی بێ دڵ دەناڵی، مەیلی گریانی هەیە
بێشکە هەورەتریشقە تاوی بارانی هەیە
چاوی من دەم دەم دەڕێژێ ئاوی ساف و خوێنی گەش
دا بڵێن دەریای عومانە دوڕڕ و مەرجانی هەیە