حەمەڕەئووف کەرکووکی

چ بکەم نیمە چارە

بە دەنگی: حەمەڕەئووف کەرکووکی
شێوەزار: سۆرانی
12
دڵ لە هیجرت وا لە خەمدا، ماهی ڕووخسارم* وەرە
زەخمە دەردم* بۆ فیراقت، زوو بە لوقمانم وەرە
ئاخ چی بکەم نیمە چارە
دەرمانم نییە لەم شارە
یاری خۆمە و لێم بێزارە

سەد دکتۆر هات و عیلاجی ئەم برینانەی نەکرد
سەد تەبیب هات و عیلاجی ئەم برینانەی نەکرد
تۆ عیلاجی زەخمەکەم کە، سا بە هاوارم* وەرە
ئاخ چی بکەم نیمە چارە
دەرمانم نییە لەم شارە
یاری خۆمە و لێم بێزارە

گەر ئەزانی چەند پەشێوە حاڵەکەم بۆ دیدارت*
سەد ئەوەندەی زوڵفەکانت دڵ پەرێشانم وەرە
ئاخ چی بکەم نیمە چارە
دەرمانم نییە لەم شارە
یاری خۆمە و لێم بێزارە
هۆنراوە تاهیربەگی جاف
*= لە هۆنراوەی شاعیردا ئەو شوێنانە بە شێوەی "ڕووخسارم"، "جەرگم"، "ئامانم" و "دیدەنت" هاتووە.