محەمەد ماملێ

سوێندم خواردووە خودایە

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
76
نەخۆش و دەردەدارم ئارامم نییە ساتێ
سەفەرێکم کەوتە بەر ڕێیە هات و نەهاتێ
مونتەزیرم لە ڕێگا گیانە با کاروان بێ و بمگاتێ
یارم دەگەڵ کاروانێ هەی قەولە ماچێکم داتێ
سوێندم خواردووە خودایە چیدی دڵداری ناکەم
دڵ و دین بوو هەمووی چوو گیانە لەسەر تاقەگوڵەکەم
لەسەر هیچ و خۆڕایی بۆ وە لای ناوم گوڵەکەم

گەشی گوڵ نیشانەیە لە وەفای باغەوانی
حەیفە وەکوو باغەوان گیانە کە قەدری گوڵ نەزانی
سوێندم خواردووە خودایە چیدی دڵداری ناکەم
دڵ و دین بوو هەمووی چوو گیانە لەسەر تاقەگوڵەکەم
لەسەر هیچ و خۆڕایی بۆ وە لای ناوم گوڵەکەم

یارم لە هەر جێیێکە خودا ئاگاداری بێ
شەماڵ هات بە ناڵەناڵ خەبەری یارمی پێ بێ
ئەو ئاورەی لە منی بەردا گیانە یاڕەبی لە تۆش بەر بێ
ئەو ئاورەی دە منت بەردا دەنا یاڕەبی دە تۆش بەر بێ
سوێندم خواردووە خودایە چیدی دڵداری ناکەم
دڵ و دین بوو هەمووی چوو گیانە لەسەر تاقەگوڵەکەم
لەسەر هیچ و خۆڕایی بۆ وە لای ناوم گوڵەکەم

دڵم دەکا جۆلانێ یاخودا کەس پێ نەزانێ
فرمێسکم دێنە خوارێ وەک تاوی دە بارانێ
قەولە دیاریم بۆ بێنێ گیانە گوڵم وا لە تارانێ
قەولە دیاریم بۆ بێنێ دەنا ئەی گوڵم وا لە تارانێ