مەلا حوسێن عەبدوڵازادە ئیبراهیم قادری

ئامینێ گیان گوارەکانت

بە دەنگی: مەلا حوسێن عەبدوڵازادە و ئیبراهیم قادری
شێوەزار: سۆرانی
73
ئەرێ جا کەس نازانێ جوانێ گیان هەی بە کێی دەڵێم
عاشقی شەمامەی باغەڵێم
هەی سوێندیان داوم ڕاستی نەڵێم

ئەرێ وەی نە مەجنوونم وەی نە فەرهادم
هەی ڕەنج بە بادم
داخودا حاسڵ کا مرادم

ئەرێ جا مەجنوون وای لێ هەی نەقەوماوە
وەک من جەفای هەی نەکێشاوە
ڕەنجەڕۆ خۆم لێم تۆراوە

ئەرێ ئامینێ گوارەکانت چەند جوانە
جا برۆت تیری سەر بە پەیکانە
نامدوێنێ بابانوێرانە

ئەرێ جا زولفی تۆم بۆیە خۆش دەوێ
جار جار هەی وە کوڵمەت دەکەوێ
کەی خۆش دەبێ نازی شەوێ

ئەرێ وەی غەمی عالەم بۆ من چاکە
یەخەی خۆم دەدڕم سەرپاکە
چونکی ئامین هەی دەڵێ کاکە

ئەرێ جا بەو قورعانەی جوانێ گیان لێم خوێندووە
بۆخۆم هەی لە مەلام بیستووە
ماچێک سەد ڕۆژووە

ئەرێ وەی سەر هەڵبێنە وەی ماڵەبابم
بە دڵ هیچکەس نابم
بە قسە هەر لێت تەوەلا نابم

ئەرێ وەی سەر هەڵێنە جوانێ گیان ئەمنت مرم
دەبەر خەندەی لێوت مرم
خۆ من هەی لە خەڵکی باشترم

ئەرێ وەی سەر هەڵبێنە ئەمنت مرم
لەبەر خاڵی وەی لێوت دەمرم
کەنگێ من دە باوەشم بتگرم

ئەرێ جا ماڵە بابت جوانێ هەی سەرەوژێر بێ
ئیزرائیل بە ماڵیان فێر بێ
کێ تۆی ڕەنجاند هەی خوداگیر بێ

دەمرم هەی دەمرم
خۆشم دەوێ چاو بە خومارێ
هەنگوین هەی لە لێوی دەبارێ

ئەرێ دەوڵەمەندی
لە ژێرڕا هات کڵووی قەندی
کەنگێت جا خراپێک لە من دی؟

یاخودا هەر وا گەرد و تۆز بێ
شەدەی لە ملانت ئاڵۆز بێ
لەیلاکەم جێژنەت پیرۆز بێ

ئەرێ جا گوڵ و ڕیحانم داسد کرد
لە کن کوڵمەی یارێم ڕاگرت
هاواریان کرد ئابڕووی مەت برد

ئەرێ ئامینێ گیان گوارەکانت مەلەنگێنە
سووک برۆ کەوشەکانت مەچەسپێنە
ئەو دڵەم بۆ تۆ پڕ لە خوێنە
لێم عاجز نابی بمدوێنە