مەلا حوسێن عەبدوڵازادە

جوانە جوانە

بە دەنگی: مەلا حوسێن عەبدوڵازادە
شێوەزار: سۆرانی
91
ئەرێ شەماڵ بیشێنێ گوڵەکەم یەخەی کەتانی
گەرمای گەرمەسێر جوانێ دەرکا لە گیانی
حەیبت تێدا نێ بەخودای بەینەڵڵا جوانی
جوانە جوانە جوانە سێوێ سەر لکانە
خودایە لەیلێم جوانە

ئەرێ نارنج و لیمۆ گوڵەکەم خەڵفی ساڵێکن
شەهین و شەهلا جوانن کیژی ماڵێکن
جوانی جوانی جوانی سێوێ سەر لکانی
گوڵی کوردستانی، شۆخ و میهرەبانی

ئەرێ بانە وێران بێ گوڵەکەم دوور لە ئیمامان
بوون بە بائیسی جوانێ توولەنەمامان
جوانە جوانە جوانە گوڵی کوردستانە
شۆخ و میهرەبانە، خودایە لەیلێم جوانە

ئەرێ هەوەڵی کارێ گوڵەکەم نەبای بە یارم
ئەوەڵی کارێ جوانێ نەبای بە یارم
بووی بە بائیسی گوڵەکەم ئەو دڵەی غەمبارم
جوانە جوانە جوانە سێوێ سەر لکانە
خودایە لەیلێم جوانە

ئەرێ هەر کەسێک نەیکا جوانێ غەریبنەوازی
خودا و پێغەمبەر گوڵەکەم لێی نابێ ڕازی
بە ماشێنی جیپ جوانێ دێمە پێشوازی
جوانە جوانە جوانە سێوێ سەر لکانە
خودایە لەیلێم جوانە

ئەرێ بە تۆبە تۆبە جوانێ تۆبەی من فێڵە
کراسێکی بدروو جوانێ ڕێی دەستم بێڵە
داخودا چارەنووس گوڵەکەم لە دوای کێ وێڵە
جوانە جوانە جوانە سێوێ سەر لکانە
خودایە لەیلێم جوانە، خودایە لەیلێ جوانە

ئەرێ جەحێڵ بە دوو شت جوانێ دەبێ دێوانە
کوڕ بە ماچ و مووچ گوڵەکەم کیژ بە لەرزانە
حەیبی تێدا نێ بەخودای ئەو کیژە جوانە
جوانە جوانە جوانە سێوێ سەر لکانە
گوڵی کوردستانە خودایە لەیلێم جوانە
خودایە لەیلێ جوانە

ئەرێ سەرت هەڵێنە جوانێ ببینم خاڵت
دنیای داپۆشی گوڵەکەم نووری جەماڵت
دڵت نەرم بێ بەخودای دەبمە ئاواڵت
جوانە جوانە جوانە گوڵی کوردستانە
خودایە لەیلێ جوانە، خودایە لەیلێم جوانە

ئەرێ غەریب لە شاران گوڵەکەم جێگایان دیارن
جێگای غەریبان دیدەم گۆشە و کەنارن
زۆرم خۆش دەوێ یارم چەند منداڵکارن
جوانە جوانە جوانە سێوێ سەر لکانە
شۆخ و میهرەبانە خودایە لەیلێم جوانە
خودایە لەیلێم جوانە

ئەرێ شل شل بمکوتە جوانێ لە نێو جاڕی جۆ
جێگا قەبرەکەم گوڵەکەم نێوان مەمکی تۆ
بەو لەفزە شیرنەت جوانێ بفەرموو مەڕۆ
جوانە جوانە جوانە سێوێ سەر لکانە
شۆخ و میهرەبانە خودایە لەیلێم جوانە
خودایە لەیلێ جوانە