بێنام تاهیری

شەهید

بە دەنگی: بێنام تاهیری
ئەلبۆم: ڤینۆس
شێوەزار: سۆرانی
97
دەروونی پڕ شۆر و تاسەم هەوارگەی یادی یارانە
هەموو دەم بە یادی ئەوەم هەرێمی دڵ گوڵبارانە
یارانی تامەزرۆی چاکە ئەوینداری جوانی و پاکی
ئەوانەی بێزار بوون لە شەو باڵیان گرت بەرەو ڕووناکی

ئەوانەی لە ڕێی باوەڕیان لە دنیای ڕوون چاویان پۆشی
تاڵ بوو لایان ژیانی دیلی خۆشاوی هەرمانیان نۆشی
کاتێ زستان هاتە زێدمان داگیری کا بە یەکجاری
یاران بە سینەی پڕگوڵیان بەهاریان هێنا بە دیاری
یارانی کۆچکردوو ئێستا دانیشتووی مەڵبەندی نوورن
هێزی هەناو، سۆمای چاون گەرچی بەڕەنگ لێمان دوورن