شاناز زاهیر لوقمان سەلیم

ئەتۆم ناوێ

بە دەنگی: شاناز زاهیر و لوقمان سەلیم
شێوەزار: سۆرانی
96
ئەتۆم ناوێ، ئەتۆم ناوێ
دۆستم هەیە ئەتۆم ناوێ
تازە لەو ئاخیری عومرە
دڵی خۆم ناخەمە داوێ

بە یارم وت ئیشتیام لێتە
وتی بەخوا خاڵم شێتە
ئەمن شێت نیم ئەتۆم کەسی
باخەوانی خۆت ناناسی
لیمۆی باخەکەت بژمێرە
بە مامە پیرەی بسپێرە
تازە قیسمەت هاتە ئێرە
بۆ شوێنێکی دیم مەنێرە
ئەتۆم ناوێ، ئەتۆم ناوێ
دۆستم هەیە ئەتۆم ناوێ
تازە لەو ئاخیری عومرە
دڵی خۆم ناخەمە داوێ

خۆزگەم بەوەی یاری جوانە
لە نێو جەحێڵان سوڵتانە
خۆزگەم بەوەی دۆستی جوانە
لە نێو جەحێڵان سوڵتانە
کە دەمرێ ساحەب ئیمانە
بۆی عەتر دێ ئی کامتانە؟
ئی بچکۆلەکەی ناوتانە
قەدەمتان سەر ئەو چاوانە
هەرچی بڵێن ئەو فەرمانە
ئەتۆم ناوێ، ئەتۆم ناوێ
دۆستم هەیە ئەتۆم ناوێ
تازە لەو ئاخیری عومرە
دڵی خۆم ناخەمە داوێ