مستەفا دادار

پەچەت لادە

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
109
گیانەکەم وەختە لە دووریت پەڕ و باڵم بێتە دەر
هەر وەکوو مەجنوون بۆ لەیلا شێت بم و بم دەربەدەر لەیلێ

ڕووت و قووت و هەردەگێڵ بم یار و یاوەر مار و موور
جەننەتم ناوێ بەبێ تۆ نەک پەری و غیلمان و هوور

من کە ڕازی بم بە وەحشەت چیم لە ئەربابی سەفا
دەبا من نەمێنم
ڕۆژ کوێر و شەو ببینم خێر و خۆشیم بێ جەفا
با من نەمێنم

جا ئیتر چی بێ ئومێدم
جا ئیتر چی بێ ئومێدم لەیلێ من بە چی دڵ خۆش بکەم
یا ئەبێ چی بێ خۆراکم شەربەتی ژار نۆش بکەم
با من نەمێنم
وەک نەخۆشی بێ حەکیم و یا مناڵی بێ مەمک
یا وەکوو ئەمنی بێچارە با بە شێتی کەوتمە دوو
کێ ئەبێ ئیتر وەکوو من تالیعی خوار بەختی ڕەش
تێچەقی بێ تا چەنەی لەو قوڕەی دەور تەپەڕەش

بە دووتا وێڵم سەڵت و ساوادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
نەشمیلەی چاوجوان پێچەکەت لادە، پەچەت لادە
نەشمیل چاوکاڵە پێچەکەت لادە، پەچەت لادە

پەرچەمی لوولت خستووە بە لادا
لەنجە و لارەکەت وەک پەریزادە
شەرمی پێ ناوێ پەچەکەت لادە، پەچەت لادە
شەرمی پێ ناوێ پێچەکەت لادە، پەچەت لادە

ئەگریجەت لەسەر کوڵمەکەت لادە
جێی هەزار ناز و سوود و مرادە
بمکوژە بە شەرت پێچەکەت لادە، پەچەت لادە

خۆمم بۆ سێدار کردووە ئامادە
خوێنم لە تۆڵەی تۆدا ئازادە
مەمکوژە بە ناز پێچەکەت لادە، پەچەت لادە
بە دووتا وێڵم سەڵت و ساوادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
نەشمیلەی چاوکاڵ پێچەکەت لادە، پەچەت لادە
نەشمیلەی چاوجوان پێچەکەت لادە، پەچەت لادە