
ئەی چاوشینی پەرچەمکوڵ
خۆشم ئەوێ هەی پڕ بە دڵ
ئەگەر مەیلت لەسەر بێ
لە پێناوتا ها جەرگ و دڵ
نازەنین و دەردی دڵ
گۆناو ئاڵتر لە هی گوڵ
بۆ تۆ هێزم نەماوە
هەر لە ناڵەناڵی دڵ
تەنها هەر تۆ مەبەستی
تۆ تاری هۆش و هەستی
نیگای چاوەکانی تۆ
دیلی بووم وەک گوڵ خستی
ئەی چاوشینی خڕ و خۆڵ
شۆخ و شەنگ و نەرم و نۆڵ
لە مەیلت دوورم نەکەی
شێتێکم لە هەرد و چۆڵ
ئەی چاوشینی چاوجوان
تۆزێک بۆم بە مێهرەبان
بۆچی سۆزت نەماوە
هەر خۆمم، یاری جاران