حەسەن زیرەک

شەدەلار

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
24
گیانا چون دانەی سەر سێڵ سووڕم خوارد ئەمجار
جەی داخ دووکەڵ دەی شەرارەی نار
شەرارەی ئاخێز چون دڵەی پڕدەردم*
کەپ و کووی دووکەڵ گیانە هەناسەی سەردم*
ئامان ئامان ئامان ئاخ
ئاخ هەناسەی سەردم کێو لەبن دێنێ ئەی ئەمان
داخوا خودای من ئاخ کەسەکەم ئاخ چت بەسەر بێنێ
ئامان ئامان
ئەی لە من ئاخ

شەدەلار بۆچی لە من تۆراوی
جووتە مەمکەکەت هەرمێ گوڵاوی
شەدەلار شەدەلار
شەدەلار شەدەلار شەدەلار شەدەلار
ئۆف شەدەلار گیان مەزەدار
بووکی پار چاو بەخومار
حاکمەکەی بانە
دە بێنە بێنە ماچت کەم خاڵ دانەدانە
ئۆف دەم بیچکۆلانە

شەدەلار بۆچی لە من نەبانی
تۆم کۆنەدۆستی شاری بۆکانی
شەدەلار شەدەلار
شەدەلار شەدەلار شەدەلار شەدەلار
ئۆف بووکی پار گیان مەزەدار و چاو بەخومار
شەدەلار دەی شەدەلار حاکمەکەی بانە
دە بێنە بێنە ماچت کەم خاڵ دانەدانە
ئۆف دەم بیچکۆلانە

شەدەلار بۆچی لێم بێخەبەری
ئەمن مفتەلا و تۆ چاوسەقەری
شەدەلار شەدەلار
شەدەلار شەدەلار شەدەلار شەدەلار
ئۆف شەدەلار گیان مەزەدار
ئۆخەی بووکی پار
ئۆف چاو بەخومار حاکمەکەی بانە
بێنە بێنە ماچت کەم دەم بیچکۆڵانە
ئاخ دەردم گرانە

شەدەلار بۆچی ئاوا گۆڕاوی
پێم بڵێ لەبەر چی ئەتۆ ژاکاوی
شەدەلار شەدەلار
شەدەلار شەدەلار شەدەلار ئۆی شەدەلار
ئۆخەی چاو بەخومار ئۆف بووکی پار
دەی مەزەدار حاکمەکەی بانە
دەی بێنە بێنە ماچت کەم خاڵ دانەدانە
ئۆف دەم بیچکۆلانە

شەدەلار بۆچی تۆ لە من زویری
دایکت زانیویە، کۆت و زنجیری
شەدەلار شەدەلار
شەدەلار شەدەلار شەدەلار شەدەلار
شەدەلار وەی شەدەلار ئۆف چاو بەخومار
ئۆف بووکی پار مەزەدار گوێ بەگوار
بۆچی تۆراوی
جووتە مەمکەکەت هەرمێ گوڵاوی
دەی دەی هەرمێ گوڵاوی
*= ئەم دوو خشتەیە هۆنراوەی مەولەوییە و بەم شێوەیە وتراوە:
"شەرارەی ئاهیر دڵەی پڕ دەردم
تەپ و دووی دووکەڵ هەناسەی سەردم"
ئاهیر: ئاگر، ئاور