عەبدوڵڵا ماملێ

ئای وەرە

بە دەنگی: عەبدوڵڵا ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
253
لەنێو پیاڵەی چاوانت
مەی تێدە بۆم دەرمانە
نیگای چاوی کاڵی تۆ
چەندە مەست و مەستانە
لە دڵی شێوام کار دەکات جوانێ گیان
دڵ بە خەتا جۆلنانە
ڕۆژێ جارێ دەتبینم ئازیزم
دنیا بێ تۆ زیندانە

ئای وەرە گیان وەرە
وەرە وەرە نازەنینم

دەڵێی کۆتری ڕادەبری و
لەنجە و لار لە خۆت جوانە
پزیشکی ڕۆحم هەر تۆی
ساڕێژ کە بەو پەنجانە
مەست و خوماری تۆ بووم ئازیزم
کەوتمە گۆشەی مەیخانە
چ نابینم غەیری تۆ جوانێ گیان
دنیا بێ تۆ زیندانە

ئای وەرە گیان وەرە
وەرە وەرە نازەنینم

تاکوو تەماشام دەکەی
ئاخت دێتە سەر لێوم
برژانگی چاوی کاڵت
دەبڕێ دڵی پەشێوم
هەتا دێی و ڕادەبری جوانێ گیان
بەژنت بە چاو دەپێوم
دەمێ چاو ناترووکێنم ئازیزم
ناوێرم دەم ببزێوم

ئای وەرە گیان وەرە
وەرە وەرە نازەنینم