کەس نێ بینێرمە کن یار بۆ باس و بۆ خەبەرێ
هەرکەس ئەتۆی لە من کرد ئەی هاوار با وەک ئەمنی بە سەرێ
سەروماڵم دەفرۆشم نازەنین بۆ دوو چاوی گەوهەرێ
ئای وەرە گیان وەرە وەرە وەرە نازەنینم
دەڵێن لێم زیزە لێوئاڵ بە کەس ئاشت نابێتەوە
کەژاڵ چۆتە سەفەرێ دوعام بۆ بکەن بێتەوە
لە خودای دەکەم تەڵەبێ ئەی هاوار لەگەڵم ئاشت بێتەوە
ئای وەرە گیان وەرە وەرە وەرە نازەنینم
سڵاو لە بەژنێ باریک بینایی هەردوو چاوم
خۆ من بە دەستی یارێ دیل و ئەسیر کراوم
زولفت بۆتە کەمەندم جوانێ گیان بە داوی تۆ گیراوم
خودا بۆ خۆی دەیزانێ ئەی هاوار لە عیشقتدا سووتاوم
ئای وەرە گیان وەرە وەرە وەرە نازەنینم
چی بکەم خووم پێ گرتۆ خوو عەقڵ و هۆش و سەبرم چوو
حەو ساڵان بە هەویا بووم ڕۆیی لە دەستم دەرچوو
زۆرم جەفا بۆ کێشا ئەی هاوار قەت جارێک بۆ من نەبوو
بەدبەختی دەستی ویمە ئەی هاوار ئەم ڕۆیی و ئەویشم چوو
ئای وەرە گیان وەرە وەرە وەرە نازەنینم