عەلی خزری

دووریت ئازارێ بە ژانە

بە دەنگی: عەلی خزری
شێوەزار: سۆرانی
977
دووریت ئازارێ بە ژانە
بە ژانتر لە گشت ئازارێ...!
بەڵام گوڵم دڵنیا بە
سەد ئەوەندەی دی بەژان بێ
مەحاڵە تۆم لە بیر بەرێ...!
کوێر بم دڵم
گەر ئەو کۆچەم
بە دڵخوازی خۆم کرد بێ...!
«گەر نا کوێر بێ
ئەوەی وای ویست
کە دڵ لە دڵبەری دوور بێ»
پاش ئەو هەمووە ساڵە تاسە
ئاهـ و حەسرەت و هەناسە
پاش ئەو هەمووە ساڵە دووری
ئازارچەشتن دەربەدەری
گەر ڕۆژێ بێ و بتبینمەوە
دەڵێم بێ بتگرمە ئامێز
بتنووسێنم بە خۆمەوە
هەر دوو دەستم وەک ملوانکە
بئاڵێنم لە گەردنت، ماچی بکەم
بێ هەتاکوو تەوقی سەرت
بەڵام نەها ئەی دڵ بۆ دووریت پەرێشانم
دووریت ئازارێکە بە ژان
زامێکە بەسۆ و بێ هەتوان
ئەی شۆخە کچ
ئەی نیشتمان
ئەی کوردستان...