
دەردت لە من شۆڕەژن
با لەسەر تۆ بمکوژن
دەس لە باڵات هەڵناگرم
کورد بە بڕنوو بمکوژن
شۆڕێ ماڵم شۆڕێ
دەرد و دەرمانم شۆڕێ/پۆڕێ
چیم گوتووە دڵ دەگۆڕێ
هەرچی دێت و ڕادەبڕێ
خوێن لە برینم دەچۆڕێ
دەردت لە من کاڵێ گیان
دەردت لە ماڵم کاڵێ
کەزیەت بەندی ڕەشماڵێ
سێ گەز بە گەزی کوردی
باسکم لە گەردنت هاڵێ
تۆ بڕۆ بابت ڕازی بکە و
دایکەکەت بۆ من هیچ ناڵێ
دایکت بۆ من هیچ ناڵێ
شۆڕێ ماڵم شۆڕێ
دەرد و دەرمانم شۆڕێ/پۆڕێ
چیم گوتووە دڵ دەگۆڕێ
هەرچی دێت و ڕادەبڕێ
خوێن لە برینم دەچۆڕێ
نە عەیبە نە ئیرادە
وەی ڕووبەندت بۆ من لادە
بەو پەشمینەی پێمدا دە
بەو پەنجانت بمشێلە
بمکوژە نەجیبزادە
بمشێلە نەجیبزادە
شۆڕێ ماڵم شۆڕێ
دەرد و دەرمانم شۆڕێ/پۆڕێ
چیم گوتووە دڵ دەگۆڕێ
هەرچی دێت و ڕادەبڕێ
خوێن لە برینم دەچۆڕێ
دەسماڵ حەریری دووبەر
مێردت کرد خۆڵم وەسەر
ئەگەر حەز دەکەی نەمرم
کچێ بمشێلە ڕەش ئەسمەر
من لە دنیا بووم دەربەدەر
شۆڕێ ماڵم شۆڕێ
دەرد و دەرمانم شۆڕێ/پۆڕێ
چیم گوتووە دڵ دەگۆڕێ
هەرچی دێت و ڕادەبڕێ
خوێن لە برینم دەچۆڕێ
دەسماڵ حەریری سوورە
وەی قەدی دەڵێی بلوورە
سپییە دەڵێی کافوورە
قسە دەکا بە زاری
دەڵێی ساز و سەمتوورە
وەی دەڵێی ساز و سەمتوورە
شۆڕێ ماڵم شۆڕێ
دەرد و دەرمانم شۆڕێ/پۆڕێ
چیم گوتووە دڵ دەگۆڕێ
هەرچی دێت و ڕابووڕێ
خوێن لە برینم دەچۆڕێ
چاوت ئەستێرەی شەوێ
کوڵمەکەت دەندووکی کەوێ
کوڵمت دەندووکی کەوێ
باسکتم بۆ بکە بە سەرین
بە جووت خەومان لێ بکەوێ
هەی بە جووت خەومان لێ بکەوێ
شۆڕێ ماڵم شۆڕێ
دەرد و دەرمانم شۆڕێ/پۆڕێ
چیم گوتووە و دڵ دەگۆڕێ
هەرچی دێت و ڕادەبڕێ
خوێن لە برینم دەچۆڕێ