نازدار جزیری

دێوانە

بە دەنگی: نازدار جزیری
شێوەزار: سۆرانی
72
سەرقافڵەچی کاروانی سوێند دەدەم بەو خودایە
لە دایک و باب و برا هیچیان لەگەڵی نایە
گەر چوویە بۆ هەواری ئاگات بێ لە لەیلایە
چاوی ڕەشی زۆر جوانە پیاوی دەکا دێوانە
چین چینە زوڵف و پرچی هێلانەی عاشقانە

قافڵە گەییە سەر مێرگان چادر و چیخ هەڵدراوە
بەڵام حەیفێک و سەد حەیف یاری من بەجێ ماوە
بە ئارەزووی لەیلا بووم شەوم بە خەم سەر ناوە
چاوی ڕەشی زۆر جوانە پیاوی دەکا دێوانە
چین چینە زوڵف و پرچی هێلانەی عاشقانە

گیانە خوڕەی ئاوی شەو یان دەنگی بلوێرێ
نازی یاری بە وەفا ئاخ کاتی شەوبێرێ
ئاخ من لە عەشقی تۆ کزم چاوەڕەشەی کارمامزم
ئاخ بولبولی سەرمەست
بێنە کوڵمت هەڵمژم من لە هیجری تۆ دژم
ئاخ دولبەرەی چاومەست

گیانە بەزمی بولبول و ئاخ بازی کوێستانێ
قاسپەقاسپی خاسەکەو یان دەنگی حەیرانێ
ئاخ من لە عەشقی تۆ کزم چاوەڕەشەی کارمامزم
ئاخ بولبولی سەرمەست
بێنە کوڵمت هەڵمژم من لە هیجری تۆ دژم
ئاخ دولبەرەی چاومەست

گیانە مەستی عیشقی تۆم شێت و شەیداتم
بۆچی تۆراوی گیانە وەی تاقە ئاواتم
ئاخ من لە عەشقی تۆ کزم چاوەڕەشەی کارمامزم
ئاخ بولبولی سەرمەست
بێنە کوڵمت هەڵمژم من لە هیجری تۆ دژم
ئاخ دولبەرەی چاومەست

گوڵێکی بۆ جەفا خولق کراوی
بە ئاوی بێوەفایی ئاو دراوی
بە عەتری بێوەفایی خۆش کراوی
چەن ڕۆژە نەمدیوە دونیا زیندانە
بۆ لێم زیزی لەسەر چی تۆراوی
بۆچی بژیم بەبێ گوڵم نامەوێ ئەم ژیانە

دەڵێی جەفا بە بەژنی من بڕاوە
لە بێوەفایی گوڵ دڵم شکاوە
دڵم بە خوێنە تاقەتم نەماوە
چەن ڕۆژە نەمدیوە دونیا زیندانە
بۆ لێم زیزی لەسەر چی تۆراوی
بۆچی بژیم بەبێ گوڵم نامەوێ ئەم ژیانە