محەمەد ماملێ

چاوی ڕەشی زۆر جوانە

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
52
سینگت بەفری قەندیلی بە شنەی شەماڵ دەتواوە
یارم دەگەڵ کاروانێیە لە دوایە بەجێ ماوە
بە غەم و دەردی یارێ شەوێ سەرم دەناوە
چاوی ڕەشی زۆر جوانە پیاوی دەکا دێوانە
چین چینە زولف و پرچی هێلانەی عاشقانە

سەرقافڵەچی کاروانی سوێند دەدەم بەو خودایە
لە دایک و باب و برا هیچیان دەگەڵی نایە
گەر چوویە بۆ هەواری ئاگات بێ لە لەیلایە
چاوی ڕەشی زۆر جوانە ئەمنی کردە دێوانە
دیتنی چاوی جوانی تۆ ئاواتی دڵمە گیانە

قافڵە گەییە سەر مێرگان چادر و چیخ هەڵدراوە
بەڵام حەیفێک و سەد حەیف یاری من بەجێ ماوە
بە ئارەزووی لەیلا بووم شەوم بە خەم سەر ناوە
چاوی ڕەشی زۆر جوانە پیاوی دەکا دێوانە
چین چینە زولف و پرچی هێلانەی عاشقانە

دەستەوئەژنۆ دانیشتووم لەسەر ڕێیە کاروانی
تێیڕامام لە ڕێگایە لە یاری خۆم دەڕوانی
یارم دەگەڵ سەرقافڵە خستبوویان لەسەر کانی
چاوی ڕەشی زۆر جوانە پیاوی دەکا دێوانە
چین چینە زولف و پرچی هێلانەی عاشقانە

بۆ من عەبدی خودا نیم خەم لەسەر من دەبارێ
یارم لە ڕێی کاروانی لێی ون بوون جووتێ گوارێ
دەچمە کن زێڕینگەڕی دروست کاتەوە گوارێ
جا با چاوجوان لە گوێی کا بێیە دەرکی حەسارێ
چاوی ڕەشی زۆر جوانە پیاوی دەکا دێوانە
چین چینە زولف و پرچی هێلانەی عاشقانە
هۆنراوە: مارف ئەمین