محەمەد ماملێ

دولبەری چاومەست

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
61
گیانە خوڕەی ئاوی شەو ئاخ دەنگی بلوێرێ
نازی یاری با وەفا ئاخ کاتی شەوبێرێ
من لە عیشقی تۆ کزم چاوەڕەشەی کارمامزم
ئاخ دولبەرەی چاومەست
بێنە کوڵمەت هەڵمژم من لە دووریی تۆ دژم
ئاخ دولبەرەی چاومەست

گیانە خرمەی پووڵەکە و ئاخ مێخەک و گواران
شەوگەڕی شەوداوەت و یان هەوهەوی سواران
من لە عیشقی تۆ کزم چاوەڕەشەی کارمامزم
ئاخ بولبولی سەرمەست
بێنە کوڵمەت هەڵمژم من لە هیجری تۆ دژم
ئاخ دولبەرەی چاومەست

گیانە بەزمی بولبول و ئاخ بازی کوێستانێ
قاسپەقاسپی خاسەکەو یان دەنگی حەیرانێ
من لە عیشقی تۆ کزم چاوەڕەشەی کارمامزم
ئاخ دولبەرەی چاومەست
بێنە کوڵمەت هەڵمژم من لە دووریی تۆ دژم
ئاخ دولبەرەی چاومەست

خۆشە یاری باوەفا ئاخ بێتە سەر دینت
تا دەمری ساکین دەبێ ئاخ جەرگی خوێنینت
من لە عیشقی تۆ کزم چاوەڕەشەی کارمامزم
ئاخ بولبولی سەرمەست
بێنە کوڵمەت هەڵمژم من لە دووریی تۆ دژم
ئاخ دولبەرەی چاومەست

گیانە جەرگم هەڵدڕن ئاخ پڕ لە زووخاوە
یاری شۆخم بێنە دی/دوێ نەدی ئاخ بۆچی تۆراوە
من لە عیشقی تۆ کزم چاوەڕەشەی کارمامزم
ئاخ بولبولی سەرمەست
بێنە کوڵمەت هەڵمژم من لە دووریی تۆ دژم
ئاخ دولبەرەی چاومەست

گیانە مەستی عیشقی تۆم ئاخ شێت و شەیداتم
بۆچی تۆراوە لە من ئاخ تاقە ئاواتم
من لە عیشقی تۆ کزم چاوەڕەشەی کارمامزم
ئاخ بولبولی سەرمەست
بێنە کوڵمەت هەڵمژم من لە دووریی تۆ دژم
ئاخ دولبەرەی چاومەست
هۆنراوە: هاشم نانەوازادەگان