محەمەد ماملێ

بۆ لێم زیزی ٢

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
56
گوڵێکی بۆ جەفا خوڵق کراوی
بە ئاوی دڵڕفێنی ئاو دراوی
بە عەتری بێوەفایی خۆش کراوی
ئاخ چەن ڕۆژە نەمدیوە دنیا زیندانە
بۆ لێم زیزی لەسەر چی تۆراوی
بۆچی بژیم بەبێ گوڵم نامەوێ ئەو ژیانە

دەڵێی جەفا بە بەژنی من بڕاوە
لە بێوەفایی گوڵ دڵم شکاوە
دڵم بە خوێنە تاقەتم نەماوە
ئاخ چەن ڕۆژە نەمدیوە دنیا زیندانە
بۆ لێم زیزی لەسەر چی تۆراوی
بۆچی بژیم بەبێ گوڵم نامەوێ ئەو ژیانە

حەڵاڵە گەردنم بە بێقسووری
دەبێ ئەتۆ نەزانی دەردی دووری
ڕەوا نییە لە جورمی من نەبووری
ئاخ چەن ڕۆژە نەمدیوە دنیا زیندانە
بۆ لێم زیزی لەسەر چی تۆراوی
بۆچی بژیم بەبێ گوڵم نامەوێ ئەو ژیانە

گوڵێکی خەمڕەوێنی ڕوو بە خاڵێ
دڵی منە بە تیری تۆ دەناڵێ
قەسەم بە عیشقی پاکی تۆ کەژاڵێ
ئاخ چەن ڕۆژە نەمدیوە دنیا زیندانە
بۆ لێم زیزی لەسەر چی تۆراوی
بۆچی بژیم بەبێ گوڵم نامەوێ ئەو ژیانە

لە لوتفی تۆ دەمێکە بێمرادم
لە هیجری خاڵەکەت کز و کەسادم
بە لوتفی تۆوە سەربڵیند و شادم
ئاخ چەن ڕۆژە نەمدیوە دنیا زیندانە
بۆ لێم زیزی لەسەر چی تۆراوی
بۆچی بژیم بەبێ گوڵم نامەوێ ئەو ژیانە
هۆنراوە: هاشم نانەوازادەگان